ماسییەكی زیندوو بۆ چارەسەری نەخۆشی
April 21, 2026
رەنگا و ڕەنگ
قوتدانی ماسییەكی زیندوو بۆ چارەسەری نەخۆشی، سەیرترین جۆری پزیشكی میللی لە جیهاندا لە شاری حەیدەرئاباد لە وڵاتی هیندستان، هەموو هاوینێك هەزاران كەس ڕوو لە ماڵێك دەكەن بۆ تاقیكردنەوەی چارەسەرێكی میللی زۆر سەیر: قوتدانی ماسییەكی بچووكی زیندوو كە بە هەویرێكی گیایی زەرد پڕكراوە، ئەم نەریتە لە ساڵی ١٨٤٥ـەوە دەستی پێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەو خێزانەی سەرپەرشتی دەكەن، باوەڕیان وایە كە جوڵەی ماسییەكە لە ناو قوڕگدا دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بەڵغەم و فراوانكردنی بۆرییەكانی هەناسە بۆ ئەو كەسانەی ڕەبۆیان (Asthma) هەیە.
