دۆمبەڵانی بەهاران لە سرووشتی كوردستاندا

دۆمبەڵانی بەهاران لە سرووشتی كوردستاندا

ناوی زانستی دۆمبەڵان: Terefezia، لەجیهانی زیندەوەردا بە كەڕوو دادەنرێت، لە ناوچە بیابان و دەشت و بانە لماویەكان زۆرە، زیاتر لە ٣٠ جۆری هەیە، لە ژێر زەوی گەشەدەكات وەكوو پەتاتە گرۆییە، هەیانە رووكاری لووسە هەشە گڕنی گڕنییە، رەنگی لە نێوان بۆر و قاوەیی دایە جار هەیە قاوەییەكەی تۆخە، برووسكی پایزی زۆر گرنگە بۆ دۆمبەڵان، لەدوای باران بارینی بەهار پەیدا دەبێت، لە شوێنی خۆی زەویەكە شەق دەكات لە قولی ٥-١٥ سم دەتوانیت بیدۆزیتەوە، سێ جۆری هەیە: دۆمبەڵانی: سپی، سوور، هەندێكی دیكەش دەڵێن زەرد كە ئەو جۆرە زیاتر لە شاخ و كێوەكانی كوردستاندا دەڕوێت، دۆمبەڵان زیاتر لەدەوری هەر رووەكێك لەنێوان ١٠-٢٠ دانە دەروێن، كە لاوانەیە قەبارەیان لە نێوان دەنكە زەیتونەك هەتا پرتەقالێكی لێ‌ بیت، لەبەر ئەوەی بۆنی دۆمبەڵان خۆشە بۆیە مێروو و بەتایبەتی باڵەفرەكان بەدەوری دا دەفرن، مانای وایە نیشانەی بوونی دۆمبەڵانە، دۆمبەڵان بەسرووشتی سەوز دەبێت، زۆر بەسوودە بۆ مرۆڤ لەبەرئەوەی ٪٩ پێكهاتەكەی پرۆتینە و ٪١٣ كاربۆهیدراتەو ٪١ چەوریە و ئەوانی تری كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆرو سۆدیۆمە و لەگەل بوونی ڤیتامینی ب١+٢ تێدایە بۆیە خەڵك خاوێنی دەكەنەوەو لە ناو ئاو دەیكۆڵێنن، یاخود وەك و گۆشت لەسەر برنج دادەنرێت یان لە ناو رۆن سووردەكرێتەوە، بۆ زۆر نەخۆشی بەكاردێت بەتایبەتی ئاوەكەی لە ناو چاو دەكرێت بۆ تراخۆما، هەروەها لەگەل خواردنی دۆمبەڵان باش نییە ئاوی سارد بخۆی چونكە زیان بە گەدە دەگەیەنێت، چونكە جۆرێكە لە كەڕو زیاتر لە بناری كێو و چیا و لە هەندێ وڵاتیش لە بیابان و دارستانەكاندا هەیە، بە شێوەیەكی خۆڕسك دەڕوێت، شێوەی خڕە و ڕەنگ خۆڵەمێشییە و قەبارەی جیاوازە و لە ژێر زەوی دەڕوێت، لەلای خەڵك وا باوە ئەو ساڵەی باران و برسك زۆر بێت دۆمبەڵان زۆر دەبێت، كلۆرۆفیلی تیا نییە بۆیە سەوز نییە، پێكهاتەكانی نیشاستەكان ١٣٪، پڕۆتین ٩٪، ڕۆن ١٪. ڤیتامین (بی١)، كانزای فۆسفۆڕ و كالیسیۆم و سۆدیۆم و سەرچاوەیەكی وزەیە، سەرەتای دەركەوتنی نرخێكی گرانی هەیە دەگاتە (100) هەزار دینار، دواتر بەپێی زۆربوونی لە بازاڕەكاندا نرخەكەی دادەبەزێت بۆ 40 و 50 هەزار دینار.

Top