تەمەنی 35 ساڵی خاڵی دەستپێكی نەخۆشیی دڵ لە پیاودا

تەمەنی 35 ساڵی خاڵی  دەستپێكی نەخۆشیی دڵ لە پیاودا

لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە تەمەنی 35 ساڵی لە پیاودا خاڵی وەرچەرخانە لە تەندروستیی دڵدا، بەوەی كە ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكەن، واتە 10 ساڵ زووتر لە ئافرەت. باوترین نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ لە دەوروبەری تەمەنی 35 ساڵی لە پیاودا، بریتییە لە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ بە شێوەی تەسكبوونەوە یان گیرانی یەكێك یان زیاتر لە خوێنبەرەكانی تاجیی دڵ Coronary artery. لە لایەكی دیكەدا، هاوكات لەگەڵ هۆكاری تەمەن، جگەرەكێشان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هاندەریترن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. خۆپاراستن: پێویستە پیاو هەر لە تەمەی 30 ساڵ و بەسەرەوەدا پشكنینی پەستانی خوێن، كۆلیستیڕۆڵ لەگەڵ شەكری خوێن شەش مانگ جارێك ئەنجام بدات، هەروەها پابەندبوون بە مەشقی وەرزشیی ڕۆژانە یان بەلای كەم هەفتانە پێنج جار، چالاكییەكانی سووككردنی سترێس، هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، گرنگیدان بە خەو، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

 

Top