كاریگەریی زیاد وەستان لەسەر تەندروستیی ئەژنۆكاندا

كاریگەریی زیاد وەستان لەسەر تەندروستیی ئەژنۆكاندا

  وەستان لەسە قاچەكان بۆ ماوەیەكی زۆر زیان بە جومگە و ماسوولكەكانی پەیوەست دەگەیەنێت بە شێوەی كەمبوونەوەی سووڕ یان لێشاوی خوێن بۆ جومگەی ئەژنۆ و ماسوولكەكان، هەروەها لەگەڵ زۆر وەستان لەسەر قاچەكاندا، فشاری زۆر دەكەوێتە سەر جومگەی ئەژنۆ و ماسوولكەكانی دەوری ئەژنۆ، ئەمەش كاریگەریی نەرێنیی كورت خایەن و درێژخایەنی لێ دەكەوێتەوە. ئاكامە نەرێنییەكانی زیاد وەستان لەسەر قاچەكاندا: هەوكردن بە شێوەی ئازار و ئاوسانی جومگە، ئازاری ماسوولكەكانی دەوری ئەژنۆ، پەنگانەوەی خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە قاچەكاندا كە فشار دەخاتە سەر خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان، واتە كەمبوونەوەی سووڕی خوێن لە قاچەكاندا، كە كاریگەریی دەكاتە سەر جومگەی ئەژنۆ، گرژبوون و هیلاكبوونی ماسوولكەكانی قاچ، كە هۆكارە بۆ ئازاری جومگە، كەمبوونەوەی تەڕێتیی ناو جومگەی ئەژنۆ، كە هۆكارە بۆ ئازار و زیانیتر، هەروەها زیادبوونی ئەگەری سووانی جومگەی ئەژنۆ O.A كە حاڵەتێكی درێژخایەنە و كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر چالاكییەكانی ژیانی ڕۆژانە.

 

Top