مۆبایل و ئازاری مل
شۆڕكردنەوەی سەر بۆ پێشەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایلدا دەبێتە هۆی سترێسی زیاد لەسەر مل و كاریگەریی دەكاتە سەر بڕبڕەكانی مل Text neck، لەگەڵ ماسوولكەكانی شان و بەستەرەكان. بەگشتی كێشی سەر 4.5-5 كیلۆگرامە، لەگەڵ هەر شۆڕكردنەوەیەكی مل بە ئاراستەی پێشەوە كێشی سەر لەسەر بڕبڕەكانی ملدا زیاد دەبێت، بۆنموونە كێشی سەر لەكاتی شۆڕكردنەوەی مل بە گۆشەی 10 پلە لەسەر ملدا دوو هێندە زیاد دەبێت واتە 10 كگم، شۆڕكردنەوەی سەر بە گۆشەی 15پلە دەبێتە 12 كگم، بە گۆشەی 30پلە دەبێتە 18 كگم، بە گۆشەی 45پلە دەبێتە 22 كگم، هەروەها بە گۆشەی 60پلە كێشی سەر لەسەر ملدا دەبێتە 27 كگم. شۆڕكردنەوەی سەر دەبێتە هۆی گرفتی وەكو: ئازاری درێژخایەنی مل، سخبوونی بڕبڕە و ماسوولكەكانی مل، ئازار و گرژبوونی شانەكان، گرژە سەرئێشە، سڕبوون یان تەزینی قۆڵەكان، داخورانی پێشوەختەی بڕبڕەكانی مل، هەوكردنی جومگەی بڕبڕەكانی مل، هەروەها خزینی كڕكڕاگەی نێوان دیسكی بڕبڕەكانی مل Disc prolapse.
