لێکترازانی نێو ماڵی کورد لە بەرژەوەندی کێ دایە؟!! یەکگرتوویی هێز و شکۆیە

لێکترازانی نێو ماڵی کورد لە بەرژەوەندی کێ دایە؟!! یەکگرتوویی هێز و شکۆیە

 

لەم بارودۆخە نەخوازیارەی کە ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، لە گرژی و گرفتی سەربازی و ئابووری و هەروەها هەرشەکانی سەر وڵاتانی دەوروبەر و سەر کوردستان ، هەموو بۆ چوون و دیدگاکان و تێروانییەکان روویان لە یەکریزی نێو ماڵی کورد بوو، کە بتوانن لەم هەڵ و مەرجە نەخوازیارەی سەپاوە بەسەر ناوچەکە یەکریزی و یەک گوتاری کورد ببێتە بناغەی هەر کارکردنی پێکەوە. بەڵام وەک دەڵێن (تجری الریاح بما لا تشتهی السفن)،

ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار روویدا کە پشکی کوردە بەگشتی نەک بۆ لایەنێکی دیاری کراو، هەوروەها سەرۆکی هەرێم بۆ لایەنێکی دیاری کراوە نییە، بەڵام سەرۆکی هەرێم هەڵبژاردنی کوردستان یەک لای دەکاتەوە بۆ چ لایەنێک دەبێت کە زۆرینەی دەنگ و کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەدەست دەهێنێت،، لەبەر ئەوەی کورد لە پەرلەمانی بەغدا زۆرینەی نییە بۆیە سەرۆک کۆمار دەبي کۆ دەنگی کوردی لەسەر بێت، ئەگەر باس لە کاتی خوالێخۆش بێت جەلال تالەبانی بکەین، ئیستاش ئەگەر ئەو لە ژیاندا مانایە بێگومان بێ یەک دوو ئەو دەبوو، یا ئەوەی ئەو دەست نیشانی دەکرد.

ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار روویدا پێشێلکردنێکی دەستووری و دژی یەک دەنگی کورد بوو، جونگە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە غیرە کورد رێکارەکانیان بۆ رەخساند بوو، لە کاتێک گەورەترین هێزی سياسي کوردی لە پەرلەمانی عێراقی بەشداری نەکرد، هەروەها یەکگرتووی  ئیسلامی بە کاندیدی خۆی بەشداریکرد، بەڵام ئەگەر کۆدەنگی هەبوایە ئەوجا چ بۆ بەرێز نەزار ئامێدی یا دکتۆر فوئاد یا دکتۆر مووسنا یا هەر بەرێزێکی دیکە زۆر ئاسایی بوو ئەوکات پێگەی ئەو کەسە بەهێز تر دەبوو، و ئەو هەلەش نەدەرار بە نەیارن دەست لە کاروباری نێوخۆی کورد بدەن، ئایا ئەوانە پرسیاریان لە خۆیان نەکرد ساتێک سوننەکان سەرۆکی پەرلەمانیان دەست نیشان کرد هیچ پرسیان بەو لایانە کوردانە کرد؟ یا شیعەکان بۆ سەرۆک وەزیران پرسیان پێیان کرد؟ کە کوتلەی بەهێزی شیعەکان کە دەولەتی یاسایە بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەکرد، ئەمەش لە ئایندە گرفت بۆ پرۆسەی سیاسی لە عێراق دروست دەکات.

بۆیە گرنگ بوو سەرجەم لایانە کوردییەکان پێشنیارەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی یان قەبووڵ بکردبایە و بە هەندیان وەربگرتابایە، کەسێکیان دەست نیشان کردبایە بە رەزامەندی زۆرینەی لایانەکان ئەوجا لە چ حزب یا لایەنێک یا بێ لایەن دەبوو، بەڵام گرنگ هێزێکی دەدا بە پۆستەکە.

ئەو شێوازەی  پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پێ ئەنجام درا، سەرتایەکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم، و رێگا خۆش دەکات بۆ دەست تێوەردانی بەغدا لە کاروباری هەرێم و وەک پارێزگایەک مامەلەی لەگەڵ بکات، بەتایبەتی مامەلەکردن لەگەڵ پارتی، جونگە ئەوان باش لەوە گەیشتوون کەوا ئەگەر پارتی بێ هێز بێت ئەوا کوردستان ئەو هێزەی نامێنێ، کەوا بتوانێت  بەرامبەر پلان و پرۆژە شۆفینیەکان بوەستێتەوە، دەزانن کە پارتی تاکە هێزە سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی کوردستان ناکات، و قەبووڵ ناکات موزایەدە بە کوردستان بکرێت، بەڵکو لەگەڵ رێزگرتن و جێ بەجێ کردنی دەستووری عێراقە.

ئایا هەندێ لەو لایانەی کە تا ئیستاش لەسەر هەمان عەقلیەت و بیری شۆفێنی رژێمەکانی پێشووی عێراق  مامەلە لە گەڵ کوردستان دەکەن، دژایەتەتی گەلی کوردستان و بە درۆن و مووشەک کوردستانیان کردە ئامانج و چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتی سیڤڵیان شەهید و بریندار کردوە، لە روانگەی پەرژەوەندی کورد هاوکاری هەندێ لایانی کورد دەکەن؟، یا بۆ دووبەرەگی نێو ماڵی کورد و گرژی و ناکۆکی و لاوازکردنی یەکریزی کورد لە بەرژەوەندی ئەوانە، ئەگینا لەبەر خاتری چاوی رەشی کورد نییە، دوێنێ بوو سەرتاپای کوردستانیان درۆن باران کرد هەر لە هەڵبجە تاوەکو زاخۆ.

تەنیا رێگا چارەسەری کورد یەکریزی و یەک هەڵوێستیە، و نابێ ئەوانە لە ئاوی لێل مەلە دەکەن یا لەسەرابدا دەژیەن باوەر بە نەیاران بکەن و هاووڵاتی و هاونیشتمانی خۆیان بە نەیار هەژمار بکەن، بەداخەوە مێژووی رەشی رابردوو دووبارە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێویستمان بە یەکگرتوویی و تەبایی هەیە لە بەرامبەر واقیعێکی پڕ لە کێشە و نەهامەتی ، واقیعێک کە بەهۆی ناتەبایی زاڵە بەسەر بەرژەووندی گشتی، ئەمڕۆ بەرهەمی دووبەرەکی و ململانێی نێوخۆیی دەبینین، کە تەشەنەی کردووە بەهۆی سیاسەتی چەوتی هەندێ لایان، بە هاوکاری نەیارانی کورد و کوردستان  و دوژمنەکانی میللەت وا خەریکە میللەت لێک دەترازێنن.

ئەگەر یەکگرتوویی بناغەی هێز و پێشکەوتن و سەرکەوتن بێت بۆ گەل و کۆمەڵگا ئازاد و سەربەخۆکان، ئەوا بۆ گەل و کۆمەڵگا ، وەک ئێمەی گەلی کورد،پێویستیەکی حەتمییە. جونگە هیچ ئایندەیەک ناتوانرێت بنیات بنرێت و هیچ هیوایەک بەدی ناهێنرێت، لە نەبوونی یەکڕیزی.

یەکگرتوویی هێز و شکۆیە

Top