سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت

لەژێر ناونیشانی (یەکێتی و بەرخودان),لە وڵاتی ئەڵمانیا سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف ڕاگەیەندرا كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت,ئەو فیلمانەی كە بۆ فیستیڤاڵەكە نێردراون لە فیلمی درێژ,كورتە فیلم,بەڵگە فیلم پێكدێن,فیستیڤاڵەكە ڕۆژانی 17 و 18 و 19ی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت.

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت

لە ئێستادا ژمارەیەك فیلم و كاری سینەمایی بۆ فیستیڤاڵەكە نێردراوەو بەشێكی هەرە زۆری كارەكان بە ژێرنووسی ئینگلیزی نمایش دەكرێن,لە دوای هەڵسەنگاندنی فیلمەكان لەلایەن لیژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە, فیلمەكان دەچنە قۆناغی پێشبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی فیستیڤاڵ.

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت

ئەندامانی ژووری پێشبڕکێی کورتە فیلم لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دۆسلدۆرف بۆ ساڵی 2026 پێكدێن لە..

‎-مەتین ئەور

‎-فرمێسك مستەفا

‎-شەهرام عەلیدی

‎-محێدین ئەرسەلان

‎-هەڤی چینار

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت

هەروەها لە چوارچێوەی سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف, گفتوگۆییەکی گرنگ و فرەلایەنە لەگەڵ دەرھێنەران و سینەماكاران و چالاکوانانی کورد ئەنجام دەدرێت,یەك لە دیدارەكانی نێو فیستیڤاڵەكە پانێڵێكی تایبەت دەبێت بە بەشداری(لیسا چالان) و بابەتی سەرەکی ئەم پانێڵە بریتییە لە شوێنی سینەمای کوردی لەنێوان بیرهێنان و بەرخوداندا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت
سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بەڕێوەدەچێت
Top