ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییدا.

ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییدا.

 


لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی و تا ئەمرۆ سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگ و ستراتیژی هەبووە و هەیە لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیدا بەتایبەت لە کاتە زۆر سەخت و قەیراناوەیەکان هەمیشە لە خەمی پاراستنی بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەیدا بووە.
رۆلی سەرۆک بەرزانی لە پارستنی ئاسایشی نەتەوەیدا دەتوانین لە چەند خالێکی گرنگدا بیخەینە ڕوو بەتایبەتی لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ و، و دروستکردنی هەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و سەرۆکایەتی کردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانیدا
١-دامەزراندنی بنەماکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان:
سەرۆک بارزانی بە وردی کاریکرد بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەکانی ئاسایش، و دانان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک هێزێکی فەرمی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاری کردن لە خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی دا.
٢-ڕووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی سەر ئاسایشی نەتەوی:
سەرۆک بارزانی وەک سەەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گەورەی ستراتیژی گێرا، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و ڕێگریکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق وشامدا(داعش) بۆ سەرهەرێمی کوردستان.
٣-سەرۆک بارزانی و پشتیوانی یەکگرتن:
سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانی لە یەکریزی و یەکگوتاری نەتەوەی کردووە بەتایبەتی لە کاتە سەختەکاندا پەرۆشی یەکریزی و یەکگرتووی بووە، بۆیە هەمیشە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و کەمکردنەوەی ناکۆکی و ململانێ سیاسیەکانی داوە لە هەرێمی کوردستان.
٤-سەرۆک بارزانی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی:
سەرۆک بارزانی هەمیشە لە ڕیگای پەیوەندییە نێودەوڵەتی دیپلۆماسییەکانی هەوڵی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستانداوە بۆ نموونە وەک ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخراوی داعش لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤای کوردستان لە کۆبانێ و ناردنی هێزەکانی پێسمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ، بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان کە ئەوکات لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدا بوو لەبەر دەم سوپای کۆماری عەرەبیی سوریا، کە ئەمەش زەروریەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی باڵای کوردستانی گەورەی نیشانی هەموو جیهانی دا.
٥-پاراستن و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەویی:
بارزانی چ وەک سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان چ وەک مەرجەعی باڵای کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەی هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی هەست و ئینتیمای نەتەوەیی و گرنگیدان بە پارستنی خاک و مافەکانی نەتەوەی کورد.
٦-هەرێمی کوردستان و پشێویەکانی ناوچەکە:
سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی باڵای کورد، ڕۆلێکی گرنگ و ستراتیژی هەیە و هەبوو بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان، لە سایەی هۆشمەندی و سیاسەتی سەرۆک بارزانی هەرێمی کوردستان بێلایەنی خۆی پارستووە لە پشێوی و جەنگی ناوچەکەدا.

 

Top