کێ براوەیە و کێ دۆراوە؟ لە جەنگ براوە و دۆڕاو نییە، هەموو دۆراون، چونکە یەک دڵۆپ خوێنی مرۆڤ لە هەموو گەنجینەکانی جیهان بەنرخترە.
کورتەیەک لە سەر مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران:
پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مێژینەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی 18. بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تا سەردەمی شەڕی سارد دوای جەنگی جیهانی دووەم و دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە کەنداوی عەرەبی گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو. ئەم پەیوەندیانە چەندین گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە، کە بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ شا ڕەزا پەهلەوی دەستی پێکردووە و تا شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بەردەوام بووە.
لە سەردەمی شای ئێران، محەممەد ڕەزا پەهلەوی، پەیوەندییەکانی سیاسی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ڕێژەیەک زۆر تایبەتمەند بوو. پەیوەندییەکان لەگەڵ پیاوە بەهێزەکەی ئەمریکا، “پۆلیسی کەنداو”، وەک شاە لەو کاتەدا ناسرابوو، بەهێز مایەوە، دوای ئەوەی بانگهێشت کرا و دەسەڵاتەکەی لە ئێران لە ساڵی ١٩٤١ دامەزرا بۆ شوێنگرتنەوەی باوکی، ڕەزا شا، کە واشنتۆن و وڵاتانی هاوپەیمانی لە جەنگی جیهانی دووەمدا نیگەران کرد بە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیای نازی لە سەردەمی ئەدۆڵف هیتلەر و دابینکردنی نەوتی ئێران.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تێکچوو دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕازی بوو بە وەرگرتنی شا پەهلەوی لەکار لادراو بۆ چارەسەری پزیشکی. هەر ئەوەش بوو قوتابیانی زانکۆکانی ئێران توڕە و هەراسان کرد، لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ٥٢ کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێرانیان بە بارمتە گرت و داوای گەڕانەوەی شا یان بۆ ئێران کرد. دواتر ئەمریکا لە ٧ی نیسانی ١٩٨٠ بە دەستپێشخەری جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشوو تری ئەمریکا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند. ئێران لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ ئەو ٥٢ بارمتە ئازاد کرد.
پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا تا ٣ی تەمووزی ١٩٨٨ بەگرژی مایەوە، کاتێک ئەمریکیەکان فڕۆکەیەکی جۆری ئەیرباسی ئێرانیان خستە خوارەوە و ٢٩٠ سەرنشینی ئێرانی گیانیان لەدەستدا. لەو کاتەدا بەرپرسانی ئەمریکی ڕەتیانکردەوە هیچ بەرپرسیارێتییەکی یاسایی لە ڕووداوەکە لە ئەستۆ بگرن و هیچ داوای لێبوردنێکی فەرمییان پێشکەش نەکرد. جۆرج ئێچ.دبلیو. بوش کە لە ساڵی ١٩٨٨ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو، ڕایگەیاند کە داوای لێبوردن ناکات.
لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەممەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشوو تری ئێران (١٩٩٧-٢٠٠٥)، داوای “گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکییەکان” کرد و چاوەڕوانی ئەوە هاتە ئاراوە کە بنبەستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بشکێنرێت، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پەیوەندییە سیاسییەکاندا بەدی نەهات.
جەنگی ئەمریکا- ئیسرائیل- ئیران:
دوای ئەوەی ئێران هەوڵی بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی دا و تارادەیەک نزیک بۆوە لە بەدەست هێنانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵیان دا کەوا ئێران واز لەو چەکە بهێنیت، بەڵام ئیران رەتی کردەوە، ئەمەش بووە هۆی هێرشکردنی هەردوو وڵات بۆ سەر ئیران لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو، و هەوڵەکان هەر لە ئارادا بوون بۆ نەهێشتنی ئەو چەکەی ئیران، هەر چەندە ئەمریکا وای بڵاوکردەوە کەوا شوێنی حەشار دانی ئەو چەک و پێداویستیەکانی لەناو بردوە.
لەگەڵ ئەوەش جەنگێکی دیکەی ٤٠ رۆژی بەرپا بوو، ئیسرائیل و ئیران یەکدیان مووشەک هاوێژکرد بە چڕی، لەگەڵ ئەوەشدا ئیران وڵاتانی کەنداویشی کردە ئامانج بە هۆی بوونی بنکەی ئەمریکی لەو وڵاتانە، هەروەها کوردستانیشی کردە ئامانج بەبێ هیچ هۆیەک کە چەند پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون و کۆمەڵێکیش زامدار بوون، جگە لە زیانی مادی.
دوای ئاگر بەست:
لە کوردەواری خۆمان دەڵێن (کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە)، لە جەنگیش کەس ناڵێ دۆراوم ئەگەر دۆراویش بێت.
لەگەڵ ئەو زەرەو زیانەی بە ئێران و ئیسرائیل کە دوو جەمسەری سەرەکی جەنگەکە بوون، زیانێکی زۆریش بە وڵاتانی کەنداو کەوت کە ژێر خانیان خاپوور بوو، جگە لە عێراق کە زیانی ئابووری بەرکەوت، بەڵام ئەوەی جێگای باسە هەموویان دەڵێن سەرکەوتین و توانیمان هێزی سەربازی هەر یەک لەو وڵاتانە بێ هێز بکەین هەموویان وا دەڵین، ئەوەی زیانی بەرکەوت میللەت بوو، گرانی باڵی بەسەر جیهاندا گرت، زیانیکی گەورە بە ئابووری جیهاندا کەوت کە ئەمەش میللەتان باجەکەی دەدەن.
بەگوێرەی ئەو خاڵانەی ئیران راگەیاندووە و ترامپ رەزامەند بووە سەرکەتووە، بێ یەک و دوو، بەڵام ئایا ئەوە ئەو خاڵانەن، ئەگەر ئیران بەردەوام بێت لە چەکی ئەتۆمی و ئەمریکا لە ناوچەکە بکشێتەوە و بنکەکانی نەمێنن، گەمارۆی ئابووری لەسەر ئیران نەمێنیت، واتە ئیران سەرکەتووە، بەڵام ئەگەر واش بێت ژێر خانی وێران بووە دەیان ساڵی دەوێت بۆ نوژەنکردنەوەی جگە لە بودجەیەکی زەبەلاح، ئەگەر ئەوە دروست بێت، ترامپ بەو مەرجانە رازی بێت، ئەی ئەو جەنگە لە پێناو چی؟، راستە ترامپ پیاوێ کارە، کارەکانی پێش سیاسەت، بەڵام وڵاتەکەی دووجاری قەیران و گرانی کردوە، هەر چەندە کۆشکی سپی رەتی کردەوە ئەوەی ئیران بڵاوکردبێتەوە ئەو خاڵانەیە کە لەسەری رێککەوتن، ئەمریکا خاڵەکانی ئاشکرا نەکردوە، بەڵام ئەگەری هەیە رێککەوتنێکی نهێنی هەبێت کە ترامپ دەسکەوتی هەبێت، جگە لەوەی کۆمپانییەکانی ئەمریکا روو لە کەنداو دەکەن بۆ نوژەن کردنەوەی.
ئەگەر بەم شێوەی ئیستا بێت ئەو ئاگر بەستە زۆر ناخایەنێ، دووبارە جەنگ دەست پێ دەکاتەوە. ئیسرائیل دەڵێ راگرتنی جەنگ لە باشووری لوبنان ئاگر بەسەتە نایکرێتەوە، ئەمەش گرفت بۆ ئیران دروست دەکات، کە واز لە حزب اللە بهێنێت، لە لایەکی دیکە ئەوە دەرکەوت ئەگەر رۆژئاوا بە تایبەتی ئەمریکا ئەوە وڵاتانی کەنداو ناتوانن یەک رۆژ بەرگری لە خۆیان بکەن.

شێرکۆ حەبیب