هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی گرینگی کوێت بەردەوامە و گرژییەکان زیاتر دەکەن

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی گرینگی کوێت بەردەوامە و گرژییەکان زیاتر دەکەن

 

 

حکومەتی کوێت ڕۆژی شەممە 4 ی نیسان ڕایگەیاند: کە دوو وێستگەی کارەبا و دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاوی ئەو وڵاتە زیانیان پێگەیشتووە و لەکار کەوتوون بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە خراوەتە پاڵ ئێران.

لە ڕاگەیەندراوی فەرمی حکومەتی کوەیتدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی پەکخستنی ژێرخانی ژیانی و پێشتریش کۆمەڵگەیەکی کارگێڕی حکومەت کراوەتە ئامانج کە لە ئەنجامدا ئاگر لە بینای وەزارەتی نەوتی کوەیت کەوتووە.

لە هەمان کاتدا ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بە مووشەکەکانی ئێران کراوەتە ئامانج.

سوپای وڵاتەکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیستەمی بەرگری وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە ڕێگریکردن لەو مووشەکانە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییە ناوچەییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەشەنەکردنی ململانێکان بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە توندتر بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top