(هەڕەمی سەركردایەتی پارتی لەباوەشی هەڵەیەكی ستراتیژی)
بەرپابوونی جەنگی ستراتیژی نێوان(ئامریكا و ئسرائیل - ئێران)، ڕەهەندێكی قووڵ و دووری هەیە و بۆتە هۆكاری ئەوەی لاسەنگی لەسەر هەموو سێكتەرەكانی ژیان و گوزەرانی دونیا دابنێت و گێژاوێكی ئابوریان تووش بكات، بەحكومی ئەوەی كورستانیش هاودەری ئێران-ە، كاروكاردانەوەی بەهێز و كاریگەر لەسەر ژیان و گوزەرانی ئەبێت و گرفتی جۆراوجۆریش بەرەو قەیرانێكی سەخت و دژواری ئەبات.
هێرشەدرۆنیی و مووشەكەكانی ئێران، بۆ سەر پێگە ستراتیژیەكانی سیاسیی و سەربازی و ئابوریی كوردستان، مەترسێكی قوولی لەسەر جوولەی ڕۆژانەی خەڵك داناوە و بەرەو ئاڵۆزی و قەیرانێكی تووندی هەمەچەشنەی مەترسیداری ئابوری و تەنانەت قوربانیی مەدەنی و پێشمەرگەشی لێكەوتۆوەتەوە.
یەكێك لەهێرشە مووشەكە بەهێزەكانی ئێران بۆ سەر پێگەی ژێرخان و سەرخانی پێشمەرگەی كوردستان- لەتەوەرەی سپیلك-بوو، كە كارەساتێكی جەرگبڕی بۆ خەڵكی كوردستان دروست كرد و برینێكی تری لەجەستەی تاكی كورد و كوردستان كردەوە.
لەو هێرشە چڕەی ناوەندێكی ستراتیژی پێشمەرگە لە (سپیلك) شەش پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لەسیی كەسیش بریندار بوون و تەنانەت هەندێكیان برینیان سەخت و دژوار بووە و كاریگەری قوول و مەترسی لەسەر ناجێگری تەندروستیان بەدی ئەكرێ.
وتراوە(هەر كەسێك لەهەر شوێنێ لەدایك بێ، ئەگەر سەری نایەوە، پێی خۆشە هەر لەو شوێنەبنێژرێ)هەر یەكە لەو شەهیدە سەربەرزانەی پێشمەرگە لەزێدی باب و باپیرانیان ئەسپاردەی خاك كران و دوا مالئاواییان لە گەل و نیشتیمان كرد و تاكو دونیا دونیایە پێلووی چاوەكانیان لێك ناو لەباوەشی تەنیایی گیرسانەوە و بوونە هۆكاری دەوڵەمەند كردنی لاپەڕەكانی فەرهەنگ و هێمای بەرزی قوربانیدان و بەخوێنی ئالی خۆیان سەربەخۆییان بۆ كوردستان نووسیەوە و مێژووێكی پڕ لەسەروەریان تۆمار كرد.
دانانی پرسەی هاوبەش لەهۆلی بۆنەكان كارێكی جوان و تا ڕادەیەك بارگرانیی خەڵكیان كەمكردەوە و بەژداری كردنی ژمارەیەكی بێشووماری سەركردەكانی كوردستان و كەسایەتیەكانی دیاری كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سیاسیی و ئایینی و بەشێوەیەكی بەرفراوان مایەی شانازی و دڵخۆشی و هەموو خاوەن پرسەكان بوو.
بۆ ئەوەی قورسایی ئازار و كەسەرەكان لەسەر دڵ و دەروونیی خانەوادەكانیان و تەواوی خەڵكی كەمبكرێتەوە و خەڵكی كوردستانیش زۆر بەچڕی بەنووسن و شێوەكانی تری نووسین دەربڕینیان لەناخی خۆیان كردووە و سەركۆنەی ئەو كارەساتەیان كردووە و لەسۆشیال میدیاكانیش كاردانەوەیەكی بەهێزی بەدوای خۆی هێنا.
ئەوەی لێرە مەبەستمە دەری ببرم و هەڵوەستەی لەسەر بكەم، ئەوەیە كە بەچەند خاڵێكی گرینگ و هەستیار ئامانجەكانم لەم خاڵانەی خوارەوە كورت بكەمەوە:
١-لقی(١٠)دەبوایە جێگۆڕكێی تەواوی بەهۆڵی پرسەكە بكردایە و هەر دوو رۆژەكە لەو شوێنە نەبوایە،بۆ ئەوەی مەترسی و گومان لەسەر گیانی پرسەداران و خاوەن پرسەكان دروست نەبێت، لەلایەن دەوڵەتی ئێران و گرووپەكان، چوونكە بۆردومانكردنی ئاسمانی بەچەكە ستراتیژیەكان بۆ سەر هۆڵی پرسەی هاوبەشی شەهیدان دەبێتە هۆكاری نانەوەی وێرانكاریی و قەسابخانەیەكی مێژوویی بۆ دروست دەكردین و تووشی شكەستێكی بەهیزی ئەكردین كە قورسایی (دە ئەوهێندەی كارەساتی یەكی شوبات) دەبوو. تەواوی ئامادەبووانیش تووشی ئیفلیجبوونێكی بەهێزی ئەبوون و هەر ئیفلیجبوونێكش لەستراتیژیەتی سەركردایەتی پارتی رووبدات، سەركردایەتی نەتەوەیەك تووشی شەلەلی دەماغ ئەبێ.
٢-بەژداری كردنی سەركردایەتی پارتی بەشێوەیەكی(ستوونی و ئاسۆیی) لە پرسەكەدا،جێگەی مەترسییەكی زۆر قوول و خەتەر ناك بوو،بۆ سەر گیانیان ئەمەش سەرچاوەی لەوە گرتبوو كە بەناحەق شەهید كراون و زیاتریش بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی خاوەن پرسەكان بوو،لەلایەكی تریش پەیامێك بوو بۆ ئێران و گرووپە مەترسیدارەكان و هاوشێوەكانیان و لەهەمانكاتدا، پەیامێكی تری ئەوە بوو كە هەمیشە لەگەل خەڵكی خۆمان لە خۆشی و ناخۆشیدا ئەژین و بۆ دواجار ئەوە ئێمەین هەرگیز واز لە (كەلتوری بەپێوە وەستان )ناهێنین!.
(لقی دە)،دەبوایە زۆر بەجورئەت و بەبێ پێچ و پەنا رێگری لەسەركردایەتی پارتی بگرتایە، بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بەژداریان بە ڕوون و ئاشكرا نەكردایە،چونكە مەترسیی بەئامانج گرتنیان لەسەرە و هۆشیاری خۆتان لەهەمبەر ستراتیژیەتی تاكتیكەكانی بوردومان كردن دەرببڕایە و هێڵی سوورتان بۆیان دابنایە.لە مەترسی ئەو جەنگەی كە هەرەشەی بەردەوامی لەسەر سۆران هەیە، بۆیە دەبێ چاوەروانی هەموو گورزێك لەدوژمن بكەین، بۆ دروستكردنی وێرانكاریمان، تەنها بۆ ئەوەی بڕوخێن و دەست لە بیركردنەوەی ستراتیژیەتی خۆمان هەڵگرین.چونكە دوژمنانی كورد هەمیشە بەریگەی ئایینەوە بۆ ئێمە هاتوون گورزی خۆیان لە ئیمە وەشاندووە.
٣-لقی(١٠)،دەبوایە هەر یەكە لە نزیكترین كەس و كاری ئەو شەهیدانە، وەك باوك و براو مامیان لە شوێنێكی تایبەت رێكبخرێن و تاكو هەڕەمی ستوونی و ئاسۆیی پارتی سەرەخۆشیان لێبكات.چونكە بۆردومانكردنی خانووی (سەرۆكی هەرێم)،بۆچوونەكانم پشتڕاست ئەكاتەوە و كە گومانم بۆ دەوڵەتێكی هەرێمی ئەچێ! دەستی لەو كارەساتە هۆڤانەی بۆردومانكردن هەبێ.
٤-هەر لە كاتی پرسەكەدا دەڕۆنەكان و مووشەكەكان خاكی كوردستانیان بۆردومان ئەكرد و تەنانەت ئاسمانی سنوری سۆرانیشیان چەندین جار بڕی بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر پێگە ستراتیژیەكانی كوردستان.
ئەگەر (هەڕەمی پارتی)نیازی وایە ئاسمانی كوردستان پارێزراوە و مەترسی لەسەرگیانیان نییە،ئەی بۆ مووشەك و دڕۆنەكان خۆیان لەسیرام و فڕۆكە هەستیارەكان ئەدزنەوە و پێگەكان ئەپێكن و ڕۆڵەكانی نیشتیمان شەهید ئەكەن.
٥-پرسیارە گرینگ و ستراتیژەكە ئەمەیە(ئەگەر هۆڵی بۆنەكان لەلایەن ئێران و گرووپەكان) بەئامانج بگیرایە و كارەساتی كەمەر شكێن جارێكی تر، وەبەر پرسەداران و خاوەن پرسەكان و ستوونی عەقلی پارتی بكەوتایە،پێمان ناڵێن،كێ؟ دەبووە، هۆكاری خولقاندنی هەڵەكە؟
دڵنیام، سەركردایەتی یەكسەر كارەساتەكەی دەخستە مل (لقی دە)، ئەگەر (لقی دە)ش ئەو بوێرەیەی هەبێ، یەكسەر كارەساتەكەی ئەخستە مل سەركردایەتی، منیش لەو حاڵەتەدا،وەكو پارێزەرێك بەهەڕەمی پارتی ئەڵێم: (لقی دە)،هەڵە نییە، بەلكوو گەوهەری هەڵەكە سەركردایەتی پارتی بوو چوونكە قورسایی ستراتیژی بیركردنەوە لەلای ئێوەیە و بۆ دواجار قورسایی تاوانەكەش ئەكەوتە سەر شانی ئێوە و گەورەترین تاوانتان دەرحەق بەخۆتان و خوارەوەتان ئەگەیاند،بۆ مێژووش ئەڵێم،(هەڕەمی پارتی) ئەكەوتە هەڵەیەكی ستراتیژی مێژوویی.
٦-سەركردایەتی پارتی كەوتە هەڵەیەكی ستراتیژەوە،بۆ چۆنیەتی بەژداری كردنی سەركردایەتی بەشێوەیەكی چڕ و پڕ لەپرسەی ئازیزانی نیشتیمان چونكە جەنگەكە بۆ دواجار جەنگێكی وورد و فیزیایی و تەكنۆلۆژیایە،بۆیە ئەم جۆرە دەركەوتنەی ستوونی پارتی كارەساتێكی زۆر مەترسیدار و هیچ پاساوێك هەڵناگرێ و تەنها رەت بوونی هەڵەیەكی زەق و نابەجێیە!
٧-لەئایندە هەر كارەساتێكی لەم شێوەیە ڕوویدا و شێوازی تایبەتی و نهێنی بگرنە بەر بۆ چۆنیەتی سەرەخۆشیی كردن یاخود پرسە هەر دانەندرێت بۆ سەڵامەتی خاوەن پرسەكان و زۆرم پێباشترە، بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشەی مەترسیەكان لەسەرگیانی خەڵكی كوردستان دوور بخرێنەوە و هۆشیاری زیاتر دەربارەی تاكتیكە ستراتیژیەكانی هێرشكاران بەشێوەی جیا جیا بۆ سەر كوردستان بۆ خەڵكی روونبكرێتەوە.

مزهفهر سرێشمهیی