بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تورکیا وەرگەڕا و بەهۆیەوە 19 کەس گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە 1ی نیسان ڕایانگەیاند: بەلەمێک کە کۆچبەرانی ئەفغانی هەڵگرتبوو لە نزیک شاری بۆدروم وەرگەڕا و لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو.
پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بەلەمەکە ڕۆژی چوارشەممە لە دەریای ئیجەدا لە کاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە ئاوە زبرەکان وەرگەڕا.
تیمەكانی فریاكەوتن توانیان 20 کەس ڕزگار بکەن، هەرچەندە دواتر یەکێک لە ڕزگاربووەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەروەهاهێشتا کەسێک بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە، سەرجەم سەرنشینانی بەلەمەکە ڕەگەزنامەی ئەفغانین و هەوڵدەدەن بگەنە دوورگەکانی یۆنان، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگاکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا.
گوڵان: سەردار خەلیل
