دواهەناسەی کۆماری ئیسلامی
دوای مانگێک جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو ئێران تەواو لە پاشەکشەدایە و تەواو هەناسەی لێ بڕاوە بەجورێک دەست خراوەتە قورگی ئێران کە ئێران ناچارکراوە بەو کەمە هەناسەیەی ماوە پەلەقاژە بکات و دەست بوەشێنێت گرنگ نییە گورز لە کێ دەدات گرنگ ئەوەیە گورز بوەشێنێت
ئێران وا دەرناکەوێت کە دۆخی زۆڕ خراپبێت بەڵام لەوە زۆڕ لەوە خراپترە کە دیارە، ئێران باشترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەکە لە باشترین وڵاتانی جیهان لەڕووی هەڵخەڵەتاندن و گۆڕینی دیمەنە ڕاستەکان و شێواندنیان، ئەوەی ئێستا ئێران پێیدا تێپەر دەبێت تەنیا گۆڕینی دۆخی لاوازی خۆیانە و پیشاندانە بە بەهێزی ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران لە هەموو خاڵە بەهێزەکانی لە پاشەکشەدایە، خاڵە بەهێزەکانی ئێران توانا موشەکییەکەی بوو کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کەمبوونەوەیە و بنکە موشەکییەکان لەناودەچن، خاڵێکی دیکەی بەهێزی ئێران هێزە وەلائییەکانی دەرەوەی ئێران بوون تا بڵێسەی ئاگری جەنگ لە ئێران دووربخەوەنە لە ئێستادا ئەو هێزەشی لە پشەکشەدایە و هەموو هێزەکانی ئێران لەدەرەوەی خاکەکەی لەبەر خۆحەشاردن ناتوانن هیچ بۆ ئێران بکەن، سێیەم خاڵی بەهێزی ئێران سەرکردە گەورەکانی ئێران بوون کە دارێژەیە ستراتیژییەتی ئەو وڵاتە و بەشێکی زۆڕیان بەشێکبوون لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون و سیستمی سیاسی ئێرانیان ئاراستە دەکرد لە ئێستادا ئەوانیش نەماون بە نەمانی ئەوان دەبینین کە شڵەژانێکی زۆڕ بە دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دیارە هەر هێزە و بڕیاردەری خۆیەتی و بڕیاردەری یەکلاکەرەوە یاخود بڕیاری کۆتایی لە ئێران نەماوە
ئەو جەنگەی دەستی پێکردووە بە ڕۆخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران نەبێت کۆتایی نایەت ئەمە بڕاوەتەوە و بڕیاری کۆتایی ئیسرائیلە، بە ئامانجگرتنی هەموو وڵاتانی ناوچەکەش ئاماژەیە بۆ لاواز بوونی ئێران نەک بەهێزی، چونکە ئەم هێرشانە دەرخەری ئەوەن کە ئێران کۆتایی خۆی دەبینێت ئەوەی دەیکات شەڕی مان و نەمانە، شەڕی مان و نەمانیش نیشانەی ئەوەیە کە دۆخی ئێران تا دوا ڕادەی خراپی خراپە

زانا عبدالباقی ستونی