سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر زانکۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئادار، سوپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆکانی سەر بە ئەمریکای ناوچەکەی ئاگادارکردەوە و ڕایگەیاند: کە هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوەندانە وەک ئامانجی شەرعی.
سوپای پاسداران خوێندکاران و مامۆستایانی ئەم ناوەندانە لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئاگادار دەکاتەوە کە لانیکەم یەک کیلۆمەتر لە کەمپەکانیان دوور بکەونەوە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم کارە وەک "تۆڵەسەندنەوە" ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند: کە ئەگەر حکومەتی ئەمریکا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوبکاتەوە و بۆردومانکردنی زانکۆکان ئیدانە بکات، ڕەنگە خۆی لە ئەنجامدانی ئەم هەڕەشەیە بپارێزێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
