سامی ئۆشانه: ئه‌وه‌ی كرا پێشهاتێكی خراپه بۆ عێراق، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نێچیرڤان بارزانی هێڵی سووره
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، ئاماژه به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ گروپه‌چه‌كداره‌كان ده‌كات بۆ شاری دهۆك و به ئامانج گرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ زۆر قورس له‌سه‌ر عێراق وه‌ستایه‌وه، چونكه جگه له به‌ئامانج گرتنی سه‌روه‌ری وڵات هاوكات ماڵی كه‌سێك كراوه‌ته ئامانج كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هێڵی سووره و پیاوی ئاشتی و ئارامییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست".
سامی ئۆشانه، لەبەیاننامەیەکدا گوتی: "به‌داخه‌وه هێرشه‌كانی ئه‌مرۆ ته‌واوی جیهانی نیگه‌ران كردووه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت دامه‌زاروه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رێز نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه بێ وێنه‌یه، و جیهان پشتیوانی و پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، ئێستا چۆن گروپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان له‌خاكی عێراقه‌وه موشه‌ك و درۆن ئاراسته‌ی كوردستان و ماڵی كاك نیچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن؟ مه‌گه‌ر عێراق خاوه‌نی هێزی چه‌كدار و دامه‌زاروه‌ی ئه‌منی نییه؟ چۆن ئه‌م گروپانه رێگابه‌خۆیان ده‌ده‌ن سه‌روه‌ری عێراق پێشێل بكه‌ن و رێگابه‌خۆیان بده‌ن له‌خاكی عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زاروه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مرۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌خاته‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌وه له‌وه‌ی یان ده‌بێت ئه‌م هێرشانه كۆنترۆڵ بكرێن یان درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرده‌بات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ین، باش ده‌زانین كه ئه‌م هێرشه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قبولكراونییه و عێراق له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زۆر قورس له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێته‌وه به‌تایبه‌ت رۆڵی نێچیرڤان بارزانی زۆر گه‌وره بووه له راگرتنی باڵانسی هێز و جێبه‌جێكردنی ئاشتیی له ناوچه‌كه، بۆیه كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هێڵی سووره.
