ڕاپۆرتێک کە لێکۆڵینەوە لە جێگیرکردنی ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ڕاپۆرتێک کە لێکۆڵینەوە لە جێگیرکردنی ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

 

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئادار بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بیر لە ناردنی ١٠ هەزار سەربازی زەمینی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئەو هەنگاوە ئەگەرییە بە ئامانجی زیادکردنی بژاردە سەربازییەکانە و لە هەمان کاتدا وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ تاران بەدواداچوونە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو هێزانە کە یەکەکانی پیادە و زرێپۆش لەخۆدەگرن، دەچنە پاڵ ئەو پێنج هەزار هێزی دەریاییەی ئەمریکا کە پێشتر لە ناوچەکە  جێگیرکراون. بەڵام تا ئێستا وردەکاری لەسەر شوێنی وردی ئەو هێزانە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top