ئامۆژگاریی ڕۆژووگرتن بۆ نەخۆشانی دڵ

ئامۆژگاریی ڕۆژووگرتن بۆ نەخۆشانی دڵ

زۆربەی تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ دەتوانن بە ئاسانی ڕۆژوو بگرن، چونكە لە ساتەكانی ڕۆژوودا بارگرانی سەر دڵ كەم دەبێتەوە، لەوكاتەی كە كرداری هەرس لەكاتی ڕۆژدا بارگرانی دەخاتە سەر ماسوولكەی دڵ و نزیكەی 10%ی قەبارەی ئەو خوێنەی كە لە دڵەوە پاڵ دەنرێت، دەچێتە كۆئەندامی هەرس لەكاتی ڕوودانی كرداری هەرسكردنی خۆراكدا. بە هەمان شێوە بە گوێرەی تووشبووان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بە مەرجێك بە ڕێكی پابەندی بەكارهێنانی دەرمانەكانیان بن. بەگشتی پێویستە لەسەر نەخۆشانی دڵ كە لە مانگی ڕەمەزاندا بە تەواوی پابەندی پارێزەكانی كەمكردنەوەی خوێ و چەورییەكان بن كە دكتۆر بۆیان دیاردەكات. ڕۆژووگرتن لەم حاڵەتانەدا دوادەخرێت: لەكاتی ڕوودانی جەڵتە یان نۆرەیەكی نوێی دڵ، پەككەوتنی دڵ، هەروەها لە حاڵەتی ناجێگیری نەخۆشیی دڵ.

 

Top