بەشداری نەکردنی وڵاتانی ئەوروپا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی ڕۆژی دووشەممە 16ی ئازار ڕایانگەیاند: کە بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ حەوت وڵات بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی ڕاگەیاندبوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە هاتووچۆی تانکەرەکانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار کردووە، ڕێگایەک کە نزیکەی لەسەدا ٢٠ی هەناردەکردنی نەوت و غازی جیهانی پێیدا تێدەپەڕێت.
هەریەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا ڕەتکردووەتەوە .
ئەم هەڵوێستانە لە کاتێکدایە کە ململانێی بەردەوام نیگەرانییەکانی لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهانی و دووبارەبوونەوەی شۆکە نەوتییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ورووژاندووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
