خوێنی بەخشراو تا چەند خەزن دەكرێت؟
خوێنی بەخشراو بە هەموو پێكهاتەكانییەوە Whole blood لە بانكی خوێندا لە پلەی 1-6 پلەی سێلسیەس بۆ ماوەی 21-35 ڕۆژ خەزن دەكرێت بە پێی جۆری ئاوێتەی دژەمەیین كە لە ناو بتڵی خوێندایە، بۆنموونە بە ئاوێتەی CPDA-1 دەتوانرێت خوێنی بەخشراو بۆ ماوەی 35 ڕۆژ خەزن بكرێت. بەگشتی پێكهاتەكانی خوێنی بەخشراو پێش خەزنكردن، بە چەند كرداریك لە تاقیگەدا جیا دەكرێنەوە و هەر بەشێك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو خەزن دەكرێت و بۆ حاڵەت و نەخۆشیی جیاواز لەكاتی پێوستدا بەكار دێت، بۆنموونە خڕۆكە سوورەكانی خوێن بۆ ماوەی 42 ڕۆژ لە پلەی گەرمیی 2-6 پلەی سێلسیەس، خەپلەكانی خوێن Platelets بۆ ماوەی 5-7 ڕۆژ لە پلەی گەرمیی ژووردا، پلازمای خوێن Plasma بە فریزكراوی بۆ ماوەی یەك ساڵ دەمێنێتەوە، خڕۆكە سپییەكانی خوێن لە جۆری گرانیولۆسایتەكان Granulocytes تەنیا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر پاش خوێن بەخشین لە پلەی گەرمیی ژووردا واتە 20-25 پلەی سێلسیەس.
