شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

 

 

سپای پاسدارانی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: کە قۆناغێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستپێکردووە .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بنکەی عارفجانی ئەمریکا لە کوێت بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

هەروەها مووشەک ئاراستەی بنکەی بەلەمی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین و چەندین دامەزراوە لە هەرێمی کوردستان کرا . 

کاربەدەستانی بەحرەین ڕایانگەیاند: کە ئەو وڵاتە لە لایەن چەند شەپۆلێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە کراوەتە ئامانج، کە تا ئێستا دوو کوژراویان بەجێهێشتووە.

هەروەها کوێت خستنەخوارەوەی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕاگەیاند. 

وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە بەرەو کێڵگەی نەوتی ئەلشەیبا دەڕۆیشتن.

شایەنی باسە ئەم کێڵگە نەوتییە دەکەوێتە نزیک سنووری ئیمارات و لەلایەن کۆمپانیای ئارامکۆ بەڕێوەدەبرێت .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top