کوردانی ڕۆژهەڵات وشەڕی ئەمەریکا ئیسرائیل -ئێران و لێدانی قەوانە سواوەکە
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران،جۆرێک لە جموجۆڵی خستۆتە نێو ئەجندای کوردانی ڕۆژهەڵات و بیرکردنەوەیان لە قۆستنەوەی ئەو بشێوییە بە قازانجی کورد و دۆزە ڕەواکەیان،بەڵام لێرەو لەوێ گوێمان لە چەند گوتارێکی سواوو نابەجێ دەبێت،بەڕاستی قابیلی پێکەنین و هەزەلیەت سەیرکردنە،جارێک ئاگادار کردنەوەو ڕێنماییەکانی جمهوری ئیسلامی کە کوردانی ڕۆژهەڵات ئاگادار ئەکاتەوە،لە هەر کردەیەکی سەربازی دژی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی روحمیان پێ ناکرێت و دەکەونە چوارچێوەی توڕەیی هێزەکانی ئیسلامەوە،وەک ئەوەی تا ئێستا ئێران شامی شەریف بوبێت بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات و ،بەهۆی سیاسەتی دژ بە مرۆڤایەتی دەربەدەری وڵاتی جیهان نەبوبێتن،ئەگەر بپرسین بەر لەشەڕی ئیسرائیل و ئەمەریکا ئەم دەنگۆیەش بونی نەبوو،هەر هەڕەشەو دەستدرێژی و تیرۆرکردنی ئەندامانی حیزبە کوردیەکان بەردەوام بوو،بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی رۆژهەڵات میلیرەها دۆلاریان سەرف دەکرد تا سەرکردەیەکی وەک قاسملو وە شەرەفکەندی بە ئامانج بگرن،دەکرێ بوترێ دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەرهەق بە کوردو مافەڕەواکانی کورد هیچ کات تەقسیری لە کوشت و بڕو سەرکوتکردنیان نەکردوە،ئەی بۆ دەبێ ئێستا گەلی کورد لەو پارچەیە ئەو هەڵە نەقۆزنەوە،دەست لە دوژمن نەوەشێنن،ئەگەر باس لەوە دەکرێت کورد نەچێتە نێو یاری ئەو شەڕەوەو نەبێتە دەسکەلای ئەمەریکاو ئیسرائیل،بەبڕوای من هەموو جیهان یاری دەستی ئەمەریکاو سیاسەتەکانی ئیسرائیلن،کوردێکی بێ قەوارەو بێ پشت و پەنا چیە تا لە یاری ئەو گەمە سیاسیە خۆی بە دور بگرێت، زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ،لە کاتیک دا خاوەن قەوارەو کیانی خۆشیانن کەچی مێچکە مێچکە بۆ ئەمەریکا دەکەن لە خوایان دەوێت ترامپ لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگێشتێکیان بکات،بۆ ئەبێ بۆ ئەوان وارد بێت بەڵام کاتێ دێتە سەر کورد،دەبێتە هاڵاو جیهانی لێ پڕ دەکرێت،کە بەبڕوای من کورد دەبێ بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە پێشوازی لەو بانگێشتە بکات و ببێتە لایەنێکی کاریگەری ئەو یارییە،چونکە لە ئێستا یان ڕابردوو خراپتری پێ ناکرێت،خۆ پێشتر ئەم شەڕەش بونی نەبوو،بوردومانی کەمپەکانی رۆژهەڵات هەر بەردەوام بوو،تیرۆرو کوشتن و سڕینەوەی ناسنامەی کوردی لە ئێران هەر هەبوو،بە کوردانی رۆژهەڵات کۆڵبەری بە شایستە نەدەزانرا،کە بۆ بژێوی ژەمێک نان خواردن چەندین کیلۆمەتریان دەبڕی کە چی دەسەڵاتدارانی پەت و سێدارە دەیانکوشتن،هەرچۆنێ بێ کوردانی رۆژهەڵات ئەگەر سەرچەمیان لەم کاتی شەڕەدا بچنە حاڵەتی مت بون و سڕ بونیانەوە هەر دەکوژرێن و روحمیان پێ دا ناکرێ ئیتر بۆ دەست بەو گەمەیە نەکەن و لە کۆتایی گەمەکەدا قسەی خۆیان نەبێت،ئەوەشمان بیر نەچێت ئەمەریکاو ئیسرائیلیش وەک هاوپەیمانێکی ئەمەریکا ڕێڕەوی جیهان لە دەستیان دایەو ئەوان دەزانن چۆن ئاراستەی ئەو ڕێڕەوە دەکەن،بۆیە باشترە لەو مەیدانەدا بونت هەبێت نەک سەیرکەرێکی زەلیل و داماو،بەڕاستی کورد بە گشتی و تایبەت تر کوردانی ڕۆژهەڵات پێویستیان بە موجازەفە هەیە و،ئێستا کاتیەتی ئەو ئەگەرە بجوڵێنن نەک لە کەمپەکان دا مێروو لێیان بدات و چاوەڕێی قەدەری زەمانە بن تا بگەڕێنەوە زیدی خۆیان.

ئەسرین عاسی شوانی