پیرۆز بێت 8 ی ئادار (ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان)

پیرۆز بێت 8 ی ئادار (ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان)

 

لەم ڕۆژەدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی هەموو ئافرەتانی جیهان و كوردستان دەكەم، دووپات لە پابەندبوونی تەواوی خۆمان بە بنەماكانی پێكەوەیی و یەكسانی ڕەگەزیی دەكەینەوە، ناوەستین و لە پانتاییەكی فراوانتردا كاری جدیتر لەسەر كێشە و پرسەكانی ئافرەتاندا دەكەین، خەبات دەكەین بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و یەكسان و پێشكەوتوو، كار بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك دەكەین، خاڵی بێت لە هەموو فۆرمەكانی توندوتیژی و تەژی بێت لە ڕێزگرتن لە پێگە و دەنگ و سەنگی ئافرەت، دەست بە خاڵە گەش و درەوشاوەكانی كلتور و داب و نەریتی كۆمەڵگەكەمانەوە دەگرین و بوار نادەین ئەو سیمایە قەشەنگەی كۆمەڵگەكەمان بشێوێندرێت.

كاریگەرتر لە ڕابردوو لە گۆڕەپانەكەین و چیتر بوار نادەین هیچ تاوانبارێكی كەیسی تیرۆركردنی ئافرەتان بە سوڵحی عەشایەری دەرباز بكرێ، دەبێت كەیسەكانی توندوتیژی و كوشتن مەجرای یاسایی خۆیان وەربگرن و تاوانبار سزا وەربگرێت لەبەرامبەر تاوانەكەیدا، فراوانتر لە ڕابردوو كار لەسەر هۆشیاركردنەوەی ئافرەتان دەكەین و ئاشنایان دەكەین بە ئەرك و مافەكانیان، هەوڵی دروستكردنی ئابووری سەربەخۆیان بۆ دەدەین و دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن برەوی زیاتر بە تواناكانیان بدەن و لە كایە جیاجیاکاندا ڕۆڵی كاریگەری خۆیان بگێڕن.

پێویستە ئەم بۆنەیە بكەینە دەستپێكی وەرچەرخانێكی گەورە و گرنگ لە خەباتی ڕێكخراوەییمان بە ئاراستە و ئامانجی هێنانە كایەی دۆخێكی جیاوازتر و ژینگەیەكی تەندروست و ئارام بۆ ئافرەتان.

 

 


شاد ڕزگار

Top