كەی كێشەی نێوان ئافرەت و پیاو دەبێتە كێشەی نێوان مرۆڤەكان؟
8 ی ئادار ڕۆژی قوربانیدانی توێژی ئافرەتانی كرێكارە.ئەوشیفیكی خەمناكی بزووتنەوەی ئافرەتانە كە هەموو ساڵێك لەم ڕۆژەدا هەڵوەستە لە سەر ئێستای ئەم توێژە ئافرەێتەوە دەكرێت.هەشتی ئادار لە كاتێكدا ئاكامی خەباتی سەدان ساڵەی ئافرەتانی یەكسانیخوازە.هەمان كاتدا رۆژی شادبونی ئافرەتە بە مافەكانی، لە هەشتی ئاداردا ئافرەتان جەستەی خۆیان كرد بە قوربانی لە دژی دادگەری و نابەرابەری،ئێمەی ئافرەتانربە دوو دیودا ئەم ڕۆژە یاد دەكەینەوە، ئاهەنگ دەگێرین بۆ ئەو دەسكەوتانەی بەدەست نەهاتوون و ئەو نادادگەریانەی كەبەرامبەرمان دەكرێت.
خەباتی ژنان لە هەر كوێی ئەم جیهانە بیت ئامانجیك كۆیان دەكاتەوە كەئەویش وەك مروڤ سەیر كردنی ئافرەتە بەبێ رەچاو كردنی ڕەگەز. هەشتی ئادار بەردەوامی دانە بە تێكوشان بۆ ژیانێكی بەرابەری بۆ ئافرەتانی نیوەی كۆمەلێ مرۆڤ بەوەی، كە بە ئەندازەی رێژە و قەبارەیان رۆڵیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی كۆمەڵگادا هەر كۆمەڵگایەكی كە نیوەی قەبارەی دانیشوانەكەی فەرمۆش كرد.واتە نیوەی وزە توانا هزری و ئەقڵیەكەشی فەرامۆش دەكات و بەو پێشەش كۆمەڵگایەكی سەركەتوو نابێت لە داهینان و بەرەو پێشچوون. ئافرەت لە كۆمەڵگای كوردستانیدا بە هەمان شێوەی ئافرەتانی جیهان دووچاری چەوسانەوە بۆتەوە، بەڵام ئەگەر ئافرەتی كورد هەم لە بەر كورد بوونی هەم لەبەر ئافرەت بوونی چەوسێنراوەتەوە، ئەوا ئافرەتی كورد هەم لە بەر كورد بوونی هەم لەبەر ئافرەت بوونی چەوستنراوەتەوە.سیاسەتی پاكتاو كردنی نەژادی، پرۆسەی ئەنفال و كیمیاباران ئەو تاوانەن كە ژمارەیەكی زۆر ئافرەتی كوردی تیادا جینۆساید كرا نەمانە ئەو تاوانانەن كە دەرهەق بە كورد سەرەڕای تێكۆشانە نەتەوەییەكەی دیوەكەی تری تێكۆشانەكەی لە بیر نەكردووە كە خەباتە بۆ بەدیهێنانی وەكهەڤی. بەڵگەش بۆ ئەوە خۆڕێكخستنی ئافرەتی كوردە لە ناو ڕێكخستنی ئافرەتی كوردە لە ناو رێكخراوەكانی ئافرەتان یان لەسەر ئاستی تاكی ئافرەتە ناودارەكان بۆ بەدەستهێنانی یەكسانی،كەواتە بزوتنەوەی ئافرەتی كورد بەشیكی زیندووە لە بزووتنەوەی جیهانی ئافرەتان بۆ بەدەسهێنانی وەكهەڤی.
دیارە لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای كوردستانی بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی داگیركاری و شەری یەك لە دوای یەك بۆتەوە و لە ژێر حوكمی دەسەڵاتە بێگانە و دیكتاتۆرەكانی ڕژێمەكانی پێشوو بووە.بۆیە جۆرێك لە فەرهەنگی پیاو سالاری تا ئێستاش لە كۆمەڵگادا زاڵە و دۆخە و گۆڕینی ئەو فەرهەنگە كاری زۆری دەوێت، هەموو نەتەوە و وڵاتانی پێشكەوتووش بەم قۆناغانەدا تێپەڕبون، تا هاوڵاتیان وا رابهێترین لە جیاتی وابەستە بوون بە داب و نەیتە دواكەتووەكان، پشت بە یاسا مەدەنیەكان بیەستن بۆیە سەرەرای ئەوەی كە ئافرەت لە كورستان یە بەشێكی زۆر لە مافە یاساییەكانی گەیشتووە، هەروەكو زانراویشە یاسا تاكە زامن و پارێزەری مافەكانی ئافرەتە لە هەموو بوارەكاندا، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە تا ئێستا بەشێكی زۆر لە ئافرەتانی ئێمە لە كاتی ڕووبەڕووبونەوەی كێشە و گرفتەكان لەبەر داب و نەریتی كۆمەڵایەتی پەنا نابەنە بەر یاسا بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان یان شارەزاییان لە مافە یاساییەكان خۆیان نییە، راستە گۆرینی داب و نەریتە كۆنەكان ئاسان نییە و كاری زۆری دەوێت، بەڵام دەكرێت لە ڕێگای پەرەپێدانی هۆشیاری كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا هۆشیار بكرێتەوە لە پابەندبوون بە یاسا بەركارەكان و بە یاسا یەكلایی كردنەوەی كێشەكانیان هەر كاتێكیش كێشەكانی ئافرەت بە تەواوی فۆرمێكی یاساییان وەرگرت و تەنها بە یاسا كێشەكانیان چارەسەر كرا، ئەوا كێشە نامێنێ بە ناوی كێشەی ژن و پیاو بەڵگو كێشە دەبێتە كێشەی نێوان مرۆڤەكان، ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر یاساكان یاسای مەدەنی و هاوچەرخ بن، كە خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان لەم بوارەدا هەنگاوی پێشكەتووی ناوە.

دهۆك بارزانی