میدیا و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی: کاتێک ڕووماڵکردن دەبێتە چاوساغی بۆ دوژمن

میدیا و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی: کاتێک ڕووماڵکردن دەبێتە چاوساغی بۆ دوژمن

 

 

لە کاتی ئاڵۆزی سیاسی و هەڕەشە ئەمنییەکاندا، میدیا تەنها ئامرازێکی گەیاندنی هەواڵ نییە؛ بەڵکو دامەزراوەیەکی کاریگەری کۆمەڵایەتییە کە دەتوانێت کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر ئاسایشی گشتی، ڕەفتاری کۆمەڵگا و تەنانەت ستراتیژیی ئەمنییەکان هەبێت, بۆیە لە ئەدەبیاتی ئەکادیمیدا بەرپرسیارێتیی میدیا بەشێکی سەرەکیی ئەخلاقیاتی ڕاگەیاندن دادەنرێت.

میدیا پێویستە لەنێوان مافی زانیاریی گشتی و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا هاوسەنگی دروست بکات, میدیا نابێت ببێتە سەرچاوەی مەترسی بۆ کۆمەڵگا بە ناوی شەفافیه‌ت.
ئازادیی میدیا دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ بەرپرسیارێتی, واتە، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەبێت زانیاری بڵاو بکەنەوە بە شێوەیەک کە زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگا نەگەیەنێت.

لە کاتی قەیرانە ئەمنییەکاندا، پەخشی ڕاستەوخۆی دیمەنی وردی شار، باڵەخانەکان یان شوێنە نیشتەجێبوونەکان دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی زانیاریی مەیدانی بۆ ئەو لایەنەی کە نیازی زیانگەیاندن هەیە, زانیاری لە سەردەمی میدیای دیجیتاڵدا بووە بە بەشێک لە جەنگ و ستراتیژیی ئەمنی. واتە، هەندێک زانیاری کە بڵاودەکرێتەوە لەلایەن میدیا، دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیی پلاندانانی هێرشەکان بدات.

نیشاندانی دۆخی شار وەک ناوچەی جەنگ دەتوانێت کاریگەریی دەروونی لەسەر خەڵک دروست بکات, میدیا دەتوانێت هەمان کات ببێتە ئامرازێک بۆ ئارامکردنەوەی کۆمەڵگا یان بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ.

لەبەر ئەمە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا لە کاتی قەیرانەکان یاسا و ڕێنمایی تایبەت هەن بۆ پەخشی هەواڵەکان,
ڕۆژنامەنووسان دەبێت «زیان کەم بکەنەوە» (Minimize Harm) و زانیاری بڵاو بکەنەوە بە شێوەیەک کە مەترسی بۆ خەڵک دروست نەکات.

بەڵام لە کۆمەڵگای کوردیدا، کێشەیەکی گه‌وره‌یه‌ کە پێویستە بە ڕاشکاوی باس بکرێت, بەشێک لە میدیای کوردی هەندێکجار لە جیاتی پابەندبوون بە بنەما پیشەییەکان و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی، زیاتر لەژێر کاریگەریی ڕقابەریی سیاسی، بەرژەوەندییە تایبەتەکان یان کێبڕکێی زیادکردنی بینەر و سۆشیال میدیا کار دەکات.
ئەم دۆخە وای کردووە هەندێک لە کەناڵەکان بەبێ هەڵسەنگاندنی ئەمنی و کۆمەڵایەتی زانیاری بڵاو بکەنەوە.

کاتێک هەواڵ بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوەی دروست بڵاودەکرێتەوە، یان دۆخەکان بە شێوەیەکی هیجانی و هەڵوەشانراو پیشان دەدرێن، ئەوا نەک تەنها متمانەی خەڵک بە میدیا کەم دەبێتەوە، بەڵکو دەتوانێت ترس، دابڕان و دژایەتیی ناوخۆیی لەنێوان خەڵک دروست بکات, بەو شێوەیە، میدیا کە دەبوو ببێتە هێزی بنیاتنەر بۆ کۆمەڵگا، دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ببێتە ڤاکتەری تێکدانی کۆمەڵگای کوردی.

لە ئەنجامدا، کاتێک میدیا بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی پیشەیی و نیشتمانی دیمەنە وردەکانی شار و شوێنە ئەمنییەکان پەخش دەکات، ئەوا ناڕاستەوخۆ دەتوانێت ببێتە چاوساغی بۆ دوژمن, بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان پێویستە لە پێش هەر شتێکی تر بێت، تەنانەت لە پێش ڕقابەریی میدیایی و زیادکردنی بینەر.

میدیا کاتێک دەبێتە هێزی بنیاتنەر بۆ کۆمەڵگا کە ئازادیی خۆی بە بەرپرسیارێتی و هەستی نیشتمانی بەکاربهێنێت؛ ئەگەر نا، ئەوا دەکرێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ خۆی ببێتە بەشێک لە کێشە.
Ahmed
سڵاو ڕێز برای خۆشه‌ویست كاك مسته‌فا... ئه‌گه‌ر پێت باشبێت سوپاست ده‌كه‌م بڵاوی بكه‌ن
ا

Top