بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی نەوت و گاز لە بەرزبوونەوەدایە

بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی نەوت و گاز لە بەرزبوونەوەدایە

 

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی دووشەممە 2ی ئادار لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و نیگەرانییەکان لە پەککەوتنی ڕێگا سەرەکییەکانی هەناردەکردنی وزە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی نزیکەی 8-10% بەرزبووەتەوە و لە هەندێک مامەڵەدا نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە نزیکەی 82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم زیادبوونە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ململانێکان و ئەگەری پچڕانی دابینکردنی وزەی جیهانی.

هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە نرخی غازی سروشتی بە جوملە لە بازاڕەکانی ئەوروپا بەتایبەت لە هۆڵەندا و بەریتانیا زیاتر لە 25% بەرزبووەتەوە.

شرۆڤەکارانی بازاڕی وزە پێیان وایە ئەگەر ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بن یان توندتر ببن، ڕەنگە نرخی نەوت و گاز لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە یان تەنانەت بەرزبوونەوەی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

بازاڕەکانی وزەی جیهانی بە شێوەیەکی نەریتی هەستیارن بەرامبەر بە پێشهاتە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر هەڕەشەیەک  بۆ سەر ڕێگاکانی هەناردەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵاوسانی توندی نرخەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top