کەمخوێنی ئافرت و خوێنبەربوونی بەهێز له کاتی سووڕی مانگانەدا دوو گرێدراوی زانستین
دیارە سووڕی مانگانەی ئاسایی بە شێوەیەکی گشتی مەودای لە نێوان (٢١ تا ٣٥ )ڕۆژە، ماوەی مانەوەی ئافرەتان لە سووڕەکە لە دوو ڕۆژەوە دەستپێدەکات هەتا هەفتەیەک یان زیاتر کە ئەمەش لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر جیاوازە ، به پێی بونیات و فیسیۆلۆژی و بۆماوەیی هەر تاکێک .
ئەوەی به خاڵێکی زۆر سەرەکی دادەنرێت، هاوکات به هۆی زۆر بوونی منداڵبوون به شێوەی نەشتەرگەری به شێوەی هەڕەمەکی به بێ هیچ بنەمایەکی زانستی یەکێک لە هەرە ئەو حاڵەتانەیە کە ئافرەتان پاشی منداڵبوون دووچاری خوێنبەربوون دەبن، له کاتی سووڕی مانگانەدا که هۆکاری سەرەکی تووشبوونه به کەمخوێنی و کەمی ئاسنی خوێن.
ڕەنگه بپرسن خوێنبەربوونی سووڕی مانگانه چییه؟ ئەمەش هەندێک لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتەیه :
١) گۆڕینی سانتی لە هەر سەعات جارێکدا یاخود بەکارهێنای دوو دانە سانتی یاخود بەکارهێنانی دایبی منداڵان یاخود فڕێدانی پارچە کڵۆی گەورەی خوێن لە دامێنەوە، یاخود مانەوه زیاتر له ١٠ ڕۆژ له سووڕی مانگانەدا.
٢) دادانی خوێن بۆ جلی ژێرەوە و پانتۆڵ و جلەکانی سەرەوه .
٣. کەمبوونەوەی توانای کەسەکە بۆ چوونە دەرەوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ، ئەم حاڵەتەش هەموو ئەو ئافرەتانە دەگرێتەوە کە لە تەمەنی زاوزێدان .
٤.هه ستان له نیوەی شەدوا بۆ گۆڕینی سانتی و دادانی خوێن بۆ سەر نوێن و جێگای نووستن
بەردەوامبونی ئەم خوێنبەربوونە ڕێگا خۆشدەکات بۆ ئەوەی ئەم دۆخه وەکو سووڕێکی گرێدراوی لێبێت هەتاوەکو ماددەی ئاسنی خوێن داببەزێت زیاتر سووڕێکی بە تەوژمی خوێنبەربوون دەبێت لەکاتی سووڕی مانگانەدا به مەش هەموو کۆگاکانی ئاسنی جەسته چیتر توانای خەزنکردنی ئاسنیان نابێت،
هۆکارەکانی تووشبوون بە خوێنبەربوونی سووڕی مانگانە و و هەبوونی خوێنێکی زۆر هۆکارگەلێکی زۆرن لەوانە :
١) ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان بە تایبەت هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن لەو ئافرەتانەی کە کێشەی فره کیسی هێلکەدان و کێشەی قەڵەوی و کێشەی غوددەیان هەیە .
٢) گرێکانی منداڵدان بە گرێی شێرپەنجەیی و ئەو گرێیانەشی کە شێرپەنجەیی نین گرێی شێرپەنجەیی ملی زێدان .
٣) نەخۆشییەکانی خوێن لەوانە نەخۆشی vonwillebrand ڤان ویلبراند و کەمی پەڕەکەکانی خوێن و هەبوونی کێشە لە کاتی کڵۆبوونی خوێندا .
٤) دانانی لەولەب بە تایبەتی لە جۆری مس کە دەبێتە هۆکاری خوێنبەربوون لە ماوەی یەک ساڵی یەکەمی دانانی لەولەبەکه له نێو منداڵدان.
٥. یەکێکی تر لەوانە نەخۆشییەکانی حەوزی ئافرەتان و هەوکردنی حەوزی ئافرەتان کە بەشێک لە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان دەگرێتەوە .
٦) لە هەرە گرنگترین و هۆکارە سەرەکییەکان کەمخوێنییە لە جۆری کەمخوێنی ئاسن بەجۆرێک کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن خوێنێکی زۆر بە هەدەر دەڕوات و کۆگاکانی ئاسن کەمدەبنەوە بەجۆرێک کە کەسەکە هەمیشە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە و پێڵاوی چاوی سپی دەبێت و جەستەی بێهێزە و هەست بە سەرسووڕان دەکات و بورانەوه و گێژ بوون و داهێزرانی جەسته بەشێکن له نیشانەکان .
٧) بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لەوانه دەرمانی ئسپرین و یاخود دەرمانە هۆڕمۆنییەکان یاخود بەکارهێنانی دەرزی مەنع یاخود دەرمانی ڕوونکردنەوەی خوێن.
٨. کەمی ڤیتامین (K) یەکێکی تره بۆ هەبوونی خوێنبەربوون له کاتی سووڕی مانگانەدا.
ڕێگاکانی چارەسەرکردن :
بەر له وەرگرتنی هەر چارەسەرێک باشترین شت ئەوەیه که نەخۆش دەبێت ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بە ژنان و منداڵ بوون بکات، تاوەکو دەستنیشان بکرێت و پاشان به پێی هۆکارەکانی توشبوون ڕێگاچارەی بۆ دابنرێت و باشترین چارەسەریش لەو دۆخەدا بریتییە لە وەرگرتنی سەرچاوەکانی ئاسن بە شێوەی حەپ یاخود دەرزی
٢) بەکارهێنانی دەرمانەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی بە بەشێک لە چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە دادەنرێت لەگەڵ چەندین دەرمانی تر وەکو دەرمانەکانی دژە کڵۆبوونی خوێن هەندێک جاریش بە پێی سەختی دۆخەکە دەگاتە ڕادەی کورتاج و هیسترۆسکۆپی و مایۆمێکتۆمی هەتاوەکو کۆتا قۆناغەکان کە بریتییە لە دەرهێنانی ڕەحم لە حاڵەتێکدا کە هیچ کام لە چارەسەرەکان سوودی نەبوو . باشترین شتیش بۆ ئەو ئافرەته بەڕێزانەی که له مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندان دەتوانن به پێی ڕێنمایی پزیشکی تایبەتمەند بکەن ئەگەر هاتوو بارودۆخی تەندروستی ڕێگەی پێ نەدا به ڕووژوو بن ئەوا پێویسته پاش وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی دۆخی تەندروستی ڕۆژووه کانی بگرێتەوه به پێی ڕێنماییه شەرعی و ئایینییه کان
د. باخان ئازاد
