دهۆك هێرشبەری بەهێز دەكات
دهۆك هێرشبەری بەهێز دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی دهۆك بەشدار لە خولی بژاردەكانی عێراقی بەردەوامە لە خۆ بەهێزكردنی ڕیزی پێكهاتەی یانەكە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولە گەورەكەی عێراقی، هەر چەندە دهۆك لە ئێستادا بە بارودۆخێكی باشدا تێپەر دەبێت بەهۆی سەرپەرشتی كردنی عەبدولغەنی شەهدی ڕاهێنەری یانەكە، بەڵام تیپەكە دەیەوێ یاری بۆ یاری ئاستیان بەرەو باشتر بڕوات، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەكە لە سەر داوای ڕاهێنەری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ هەردوو ئەستێرە محەممەد داود لە یانەی شورتە و یاسین بن ئەلماهانی لە یانەی سیوتا بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەكە بەهێزتر ببێت و یانەكە دەیەوی َ ئەم وەرزە لە خولی بژاردەكانی عێراقی ئاستی تیپەكە باشتر بكات و بگەرێتەوە خانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكان. دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك ئەم وەرزە لە مێركاتۆی زستانە زیاتر لە هەشت یاریزانی بۆ تیپی یەكەمی یانەكەی گواستۆتەوە بۆ ئەوەی لە پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكان خۆی ببینێتەوە و چاوی لەوەیە بێتەوە ناو ڕكابەرەكانی پێشەوەی یانە گەورەكانی عێراقی.
