ئەیوب ئەدیشۆ دەبێتە ڕاهێنەری زاخۆ
ئەیوب ئەدیشۆ دەبێتە ڕاهێنەری زاخۆ
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی زاخۆ بەدوای ڕاهێنەری بەتوانا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێ سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ بكات لە هەردوو خولە گەورەكان لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی و جامی كەنداوی ئاسیا.لە دوایی شكستی یانەكە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەرامبەر یانەی زەورا بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ ویسام رزق ڕاهێنەری یانەكە بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە ڕاگەیاند، بۆیە دەستەی كارگێڕیی هەر بە زوویی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەكەی مێگێل كوای ڕاهێنەری جامایكی لە شوێنی ڕاهێنەری پێشوو دەست نیشان كرد، لە ئێستادا دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەدوای ڕاهێنەرێكی بەتوانا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانێ ناوی زاخۆ بەرز بكاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی زاخۆ پەیوەندی بە چەندین ڕاهێنەری بەناوبانگ كردوە هەریەك لە ڕاهێنەران(نزار مەحروس، عەدنان حەمەد،ئەیوب ئەدیشۆ) ئەمانە هەمووی بەربژێرن بۆ ئەوەی مەشقی یانەكە بگرنە ئەستۆ، بەڵام یانەی زاخۆ ، دواجار كارگێڕیی یانەكە ئەیوب ئەدیشۆی كردە ڕاهێنەری یانەكە.
