ســەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش" ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە.
نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، (18-2-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دواپێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش، ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە." هەر لەم چوارچێوەیەدا باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوانیان کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و "گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمهریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئهمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئهمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئهمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرد.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
