چەمچەماڵ گرفتی دارایی هەیە

چەمچەماڵ گرفتی دارایی هەیە

چەمچەماڵ گرفتی دارایی هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی چەمەچماڵ هەموو سالێك لەگەڵ دەستپێكی خولەكانی كوردستان گرفتە داراییەكانی یانەكەی دەست پێدەكات بەهۆی هاوكاری نەكردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار، ئەم وەرزە یانەكە بەشدارە لە خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان،جگە لەوەی یانەكە هەشت یاری لە خولەكە ئەنجامداوە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەكان دێ بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ، تیپی تۆپی پێی یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری لە خولی پلەیەكەكانی كوردستان تەنیا دوو یاری براوە بووە و لە پێنج یاریش یەكسان بووە یەك یاریشی دۆڕاندوە، هەرچەندە خەونی كارگێڕیی یانەكە گەیشتنە بە خولی نایابی كوردستان، بەڵام ڕەنگە گرفتە داراییەكان ئەم خەونە نەهێنێتە دی، لەم بارەشەوە مامۆستا ڕێبوار سەرۆكی یانەی وەرزشیی چەمچەماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بەردەوام گرفتی داراییمان هەیە لە یانەكە لە ساڵی 2017وە تاكو ئێستا تەنیا 30ملیۆنمان لەلایەنی پەیوەندیدار وەرگرتووە، لە ئێستادا یانەكە گرفتی دارایی هەیە و هیچ كەسێكیش ئاوەڕمان لێ ناداتەوە، مانگانە زیاتر لە دەملیۆن دینار دەدەین بە مووچەی یاریزانان بۆ تۆپی پێی یانەكە، جگە لەوەش پێشەنگایەك سەپۆرتی چوونە دەرەوەی یارییەكانی دەرەوەی تیپەكەمان لە ئەستۆ دەگرێت، بەهیوای ئەوەشین بتوانین سەركەوین بۆ خولی نایابی یانەكانی كوردستان.

Top