نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمهریکا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە.
لای خۆیهوه خاتوو هووکەر ستایشی ڕۆڵی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی له ڕێککهوتنی نێوان دیمهشق و ههسهدهدا کرد، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە.
