یاسا، بۆچی مافی تەڵاق بەدەست پیاوە، لەبەرامبەردا ژن بەدەستی نییە و توانای ڕەتكردنەوەشی نییە؟

یاسا، بۆچی مافی تەڵاق بەدەست پیاوە، لەبەرامبەردا ژن بەدەستی نییە و توانای ڕەتكردنەوەشی نییە؟

پیاو قەوامە لەسەر ژن بەمانای چاودێری و سەرپەرشتیاری و بژێوی كێشانی، بە مانای دابینكردنی ژیان و پێداویستییەكانی و گەورەیی و باڵایی لەسەر خێزان (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَىٰ النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ). لە كاتی هێنان و مارەكردندا ددانی مارەیی و دابینكردنی ماڵ و جێگەی نیشتەجێبوون وەك یەكێك لە ئەركەكانی، كەواتە پێدانی دەسەڵاتی تەڵاقدان بۆپیاو لە بەرامبەر ئەو هەموو ئەركانەدایە كە لەسەریەتی، ئەمە جگە لە كۆمەڵێك لایەنی دیكەی فیسیۆلۆجی و دەروونی و كۆمەڵایەتی و عاتفی و ئەو بارودۆخە تایبەتییانەی بەسەر ئافرەتدا دێت، وەك سوڕی مانگانە و منداڵبون كە وای كردووە ئەو مافە بدرێت بە پیاو، چونكە كەمتر عاتفی ترە و زیاتر لە كاتی هەڵچون و تووڕەبونەكانیدا خۆی پێ كۆنتڕۆڵ دەكرێت، بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت پیاو دەتوانێت دەسەڵاتی خستنی تەڵاقی خۆی بدات بەژن كە خۆی تفویز دەكات بۆ خستنی تەڵاقەكەی بەدەستی خۆی.

 

Top