شێوازی ماكیاژ بۆ پۆشینی عەزیەی سوور

شێوازی ماكیاژ بۆ  پۆشینی عەزیەی سوور

كۆنسیلەر و كرێمی ئەساس: ئەگەر كێشەی پێست یان پەڵەی تۆخت هەیە، كۆنسیلەر بۆ داپۆشینیان بەكار بهێنە، پاشان كرێمی ئەساس بە فڵچەیەكی تەخت یان ئیسفنج بڵاو بكەرەوە، دواتر ناوچەی ژێر چاوەكانت بە كۆنسیلەرێك كە دوو پلە لە ڕەنگی پێستت كاڵتر بێت دیاری بكە و، لە كۆتاییدا هەموو دەموچاوت بە پاودەری ڕوونی دەموچاو (Translucent powder) دابپۆشە.

بڵاش (سووراوی كوڵم) و برۆنزەر: ئەگەر ویستت بڵاش بەكار بهێنیت، بە هێواشی و بە جووڵەی بازنەیی بەرەو سەرەوە و لای ناوچەوانت بڵاوی بكەرەوە، بۆ ئەوەی شێوەیەكی سرووشتیت پێ ببەخشێت؛ وا باشترە ڕەنگەكەی قۆخی، پرتەقاڵی، یان قاوەیی بێت.

ماكیاژی چاو: بۆ عەزی سوور، تەنیا پێویستت بە ماكیاژێكی ناسك و سادەی چاو هەیە، سێبەری چاو (ئایستایل) بە ڕەنگی قاوەیی تۆخ، ڕەشی مات یان ڕەنگێكی تۆخی بێ بریسكە، بە شێوازی دووكەڵی (Smokey) نەرم بەكار بهێنە.

سووراوی لێو: دوو بژاردەی سەرەكیت هەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە سادە بێت و ڕەنگێكی نیود بێت، كە لەگەڵ ڕەنگی پێستتدا بگونجێت. دووەمیان، بەكارهێنانی سووراوی وەك ڕەنگی سووری هاوشێوەی عەزییەكە، یان ڕەنگی شەرابی، پرتەقاڵیی سوتاو یان قۆخی.

Top