چۆنیەتی ڕزگابوون لە کڕێشی سەر، بەکەرەستەی سرووشتی
February 9, 2026
رەنگا و ڕەنگ
زەیتی گوێزی هیندی: پێنج كەوچكی چێشت زەیتی گوێزی هیندی بخەرە سەر پێستی سەرت و بۆ ماوەی چەند
خولەكێك پێستی سەرت بە باشی مەساج بكە و قژت مەشۆ تا كاتژمێرێك تێدەپەڕێت، یان دەتوانیت شامپۆ بەكار بهێنیت كە زەیتی گوێزی هیندی تێدایە.
ئەڤۆکادۆ و مۆز: یەك مۆز و یەك ئەڤۆکادۆ لە ناو خەڵاتێكی كارەباییدا ورد بكە، پاشان، تێكەڵەكە بدە لە پێستی سەرت و بە باشی مەساجی پێبكە، دوای ئەوە نیو كاتژمێر چاوەڕێ بكە، پاشان قژت بە باشی بە شامپۆ و ئاوی گەرم بشۆ.
سركەی سێو: سركەی سێو چارەسەرێكی زۆر كاریگەرە بۆ كڕێش، چونكە گەشەكردنی كڕێش لە پێستی سەردا ڕادەگرێت.
چارەكی كوپێک سركەی سێو لەگەڵ چارەكی كوپێك ئاو تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە بخەرە ناو بوتڵێكی سپرا و بیدە لە پێستی سەرت و بۆ ماوەی چارەكێك بەجێی بهێڵە، پاشان وەك هەمیشە قژت بشۆ.
