دۆگماتیزمى ئایدیۆلۆژى و مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر كورد
دۆگماتیزم وه‌ك پێناسه بریتیه له هه‌ستێك لاى تاكێك كه له ده‌روونى خۆیدا وا تێده‌گات كه بیروبۆچوون و كار و كرده‌وه‌كانى راستن، و هى خه‌ڵكانیتر ناراست و ناره‌وان، و پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه ده‌كات. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌و كاته زیاتر له هه‌ر كاتێك مه‌ترسیدارتر ده‌بێ كاتێك خاوه‌ن ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه پابه‌ندى ئایدۆلۆژیایه‌كى ته‌سك و وشك و ده‌مارگرژ و تووندره‌وانه بێت و هیچ سنوورێكى ره‌وشتى و مرۆڤى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئایدۆلۆژییه دۆگماتیانه نه‌ناسێت و په‌یڕه‌وى نه‌كات. و قۆربانیى ئه‌و ره‌فتارانه، هه‌میشه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌ر هێڕشى ناڕه‌واى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ون كه هزاران كوژراو و ئاواره‌بوونى مه‌لیۆنان كه‌س و زۆر تاوانى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى.
له ماوه‌ى رابردوو هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان، له‌سه‌ر ده‌ستى تاریكپه‌رستانى داعش زۆر نه‌هامه‌تیان چێشت. ئه‌و داعشه‌ى كه دۆگماتیزمى ئایدۆلۆژیایه خۆسه‌پێنه‌ره‌كه‌یان هه‌موو سنووره‌كانى ره‌وشتى و مرۆڤانه‌یان به‌زاند.
نموونه‌ى دیكه‌شیان ئه‌و میلیشیاتانه‌ن كه منداڵ ده‌ڕفێنن و دواتر مێشكیان به ئایدیۆلۆژیاى تووندڕه‌وانه‌ى خۆیان پڕده‌كه‌ن و ده‌شۆنه‌وه ئینجا چه‌كداریان ده‌كه‌ن و كارى نامرۆڤانه‌یان پێده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه ئه‌و كاره پێشێلكردنى مافى ئه‌وانه. و یان ژنان له ئاراسته‌ى سروشتیى ژیانه‌كه‌یان لاده‌ده‌ن و به بێ ویستى خۆیان له پرۆسه‌ى دژایه‌تیكردنى نه‌یارانى خۆیان به‌كاریان دێنن. له كاتێكدا ئه‌وان وه‌ك نیوه‌ى كۆمه‌ڵگه ئه‌ركى پێكهێنانى خێزان و په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندنى منداڵانیان له‌ستۆ دایه تا شان به شانى پیاوان له پرۆسه‌ى به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌شدارییه‌كى كارا بكه‌ن نه‌وه‌ك هاوشێوه‌ى مێینه‌گورگه‌كان له شاخ له‌ژێر دار و به‌رد به‌سه‌ر به‌رن به بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌ستكه‌وتێكى كۆمه‌ڵایه‌ت، كه‌لتوورى، سیاسى، و ... هتدیان هه‌بێ. ئه‌و كاره‌یان لادانه له یاسا و پره‌نسیپ و بنه‌ما سروشتییه‌كان.
كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى، له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، ئه‌مرۆ و له‌سه‌رده‌مى چه‌رخى بیست و یه‌كه‌مدا، له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستى ب هێز و بازووى ئه‌و منداڵانه و دایكانه‌یه، تا له وڵاتانى خۆیاندا وه‌ك ئه‌ندامێكى ئاسایى بژین و چێژ له‌و ژیانه وه‌ربگرن و به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه زه‌وتكراوه‌كانى خۆیان بده‌ن، نه‌وه‌ك له جه‌نگێكى نابه‌رابه‌ر دا و به بێ هۆ و بێ سوود له شاخه‌كان به‌دوور له خێزانه‌كانیان به كۆشت بدرێن. ئه‌و منداڵانه‌ى كه ده‌بوایه ئێستا له قوتابخانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپۆڵه‌كانیان سه‌رقاڵى زانست و دانانى به‌ردى بناغه‌ى خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى بوونایه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ده‌بوایه له باوه‌شى گرمى خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى بوونایه.
ئێمه‌ى كورد، كه له ئێستا دا، له هه‌ر چوار لاوه له لایه‌ن نه‌یارانمان گه‌مارۆ دراوین، زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستمان به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خێزانه‌كانمان و ئه‌ندامانى له لایه‌ك، و له لایه‌كیتره‌وه رێزه‌كانى خۆمانه تا بتوانین به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو فشاره سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتووریانه بگرین كه له سه‌رمانه، و ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كى گرنگه بۆ خۆ پاراستنمان، ئه‌گه‌ینا وه‌ك زۆرێك له‌و میلله‌ت و نه‌ته‌وانه‌مان به‌سه‌ردێت كه له ره‌وره‌وه‌ى مێژوودا جاڕى له‌نێوچوونیان لێدرا و له‌نێوچوون و نه‌یانتوانى به‌رگه‌ى گوشاره‌كان بگرن و له ئێستا دا ته‌نها ناوێكیان له مێژوودا ماوه. ئێمه‌ى كورد به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و خه‌باتى سیاسیى مه‌ده‌نیانه ده‌توانین له پارچه جیاوازه‌كان به به‌شێك له مافه‌كانمان شاد ببینه‌وه و له‌گه‌ڵ نه‌یارانمان لێكتێگه‌یشتنى باشترمان هه‌بێ. و نموونه‌شى ئه‌و ماوه‌یه به ئه‌زموون و چاوى خۆمان بینى كه وڵاتێكى وه‌ك ئێران تا چه‌ند گۆڕ‌انى له هه‌ڵوێسته‌كانى نواند و ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى له تاران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه و ئه‌وانى له زۆرێك له‌و راستیانه ئاگداركرده‌وه كه ئه‌وان تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌یان له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو. به‌شێكى ئه‌و گۆڕانه له هه‌ڵوێستى ئێرانییه‌كان خۆى له سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى باقرى، سه‌رپه‌رشتیارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا بینى كه له دواى رووداوه‌كه‌ى كۆچى دوایى سه‌رۆككۆمارى ئێران و رۆیشتنى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌یان ئه‌نجامدرا. ئه‌و ئه‌زموونه پێشانمان ده‌دات به لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌توانین ئاسانتر به به‌شێك له مافه‌كانمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى سته‌ملێكراو شاد ببینه.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*