دۆزینەوەی تیشكدەر -radioactivity
فیزیازانی فەڕەنسی لە ساڵی ١٨٩٦ «هێنری بێكرێل» یەكەم كەس بوو كە بەڵگەی تیشكدەر -radioactivityی دۆزیەوە. بێكرێل تیشكدەرەوەی دۆزیەوە. ئەمەش ئیلهامبەخش بوو بۆ هەردوو زانا «ماری كیوری و پیەر كیوری هاوسەری» بۆ ئەوەی زیاتر لێكۆڵینەوە لە دیاردەكە بكەن. كە دواتر ئەم دوو زانا بۆ نیشانەكانی ڕادیۆئەكتیڤتی چەندین ماددە و كانزایان تاقی كردەوە. بۆیان دەركەوت كە كانزای pitchblende، لە یۆرانیۆم زیاتر تیشكدەرەوەیە و بەو ئەنجامە گەیشتن كە دەبێت ماددەی تیشكدەری دیكە لەخۆبگرێت. لەوێشەوە توانیان دوو توخمە نەناسراوەكە دەربهێنن»پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم» كە هەردووكیان تیشكدەریان لە یۆرانیۆم زیاتر بوو، كارەكانیان لەسەر تیشكدەرەوە بووە هۆی دۆزینەوەی ئەم دوو توخمە، بێكرێل خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ١٩٠٣ پێ بەخشرا بە هاوبەشی لەگەڵ پیەر كیوری و ماری كیوری، بۆ دۆزینەوەكانیان لەسەر تیشكدەرەوە radioactivity.
