دە سەربازی پاکستانی لە ئەنجامی هێرشی یاخیبووان کوژران

دە سەربازی پاکستانی لە ئەنجامی هێرشی یاخیبووان کوژران

 

 

دوای ئەوەی یاخیبووانی بەلوچ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای بەلوچستان، دە سەربازی پاکستان کوژران.

دوای ئەوەی یاخیبووانی جوداخوازی بەلوچ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای بەلوچستان، دە سەربازی پاکستان کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یاخیبووان لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر ١٢ دامەزراوەی سەربازی لە پارێزگای بەلوچستان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، لەو تێکهەڵچوونانەدا 10 سەرباز کوژراون.

هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٠٩ یاخیبوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاکستان کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top