یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە

 

دوای ئەوەی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی گۆڕی، هەر ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ لیستی سوپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی   زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوبات لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی ئەو پرسە بکەن، ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئیسپانیا کە پێشتر دژایەتی ئەو هەنگاوەیان کردبوو، ئێستا لەسەری ڕازی بوون. دواجار ئەو بڕیارە دوای حەوت ساڵ فشاری دیپلۆماسی و بەرهەڵستکاری (لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا) و ئاستەنگی یاسایی و سیاسی، لەبەر ڕۆشنایی کوشتنی بەربڵاوی خۆپیشاندەران لە ڕاپەڕینی کانوونی دووەمی 2026 درا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top