سوودە تەندروستییەكانی زەیتی مەگنسیۆم
كانزای مەگنسیۆم فرمانی گرنگی لە لەشدا هەیە، وەكو ڕێكخستنی ڕیتمی لێدانەكانی دڵ، پاراستنی تەندروستیی ئێسك، ڕێكخستنی شەكری خوێن، لەگەڵ زیادكردنی ئارامیی پێش نووستن. گەلێك «كرێم، جێل، لۆشن یان زەیت» لەبەردەستدان كە مەگنسیۆم لەخۆدەگرن و بۆ مەبەستی جیاواز بەكار دێن، چونكە پێست توانای هەڵمژینی مەگنسیۆمی هەیە. ئەگەرچی پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە وا باشترە مەگنسیۆم لە ڕێگەی دەمەوە بە شێوەی دەنك بەكاربێت بۆ چەند حاڵەت و نەخۆشییەك، چونكە باشتر هەڵدەمژرێت و ئەنجامەكان باشتر دەپێكێت، بەڵام بەكارهێنانی مەگنسیۆم بە شێوەی كرێم، زەیت یان لەزگە هێشتا چەند سوودێكی هەیە بۆ ئەم حاڵەتانە: سپرای زەیتی مەگنسیۆم Magnesium oil سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسان و باشتركردنی جووڵە لە حاڵەتەكانی هەوكردنی جومگەدا، كلۆریدی مەگنسیۆم بە شێوەی لەزگەی پێست بەكار دێت بۆ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی ماسوولكەكان، پاش ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بۆ خاوكردنەوەی ماسوولكە و هێوركردنەوەی دەمارەكان، باشتركردنی تەندروستی پێست، بەتایبەتی كەمكردنەوەی هەوكردن و زیپكە، هەروەها پاراستنی چڕیی ئێسك لە ڕێگەی هاندانی هەڵمژینی كالسیۆم.
