پەستی چی بەسەر كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا دەهێنێت؟

پەستی چی بەسەر كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا دەهێنێت؟

پەستی هاندەرە بۆ ورووژاندنی سیستمی دەرماری سیمپەتاوی Sympathetic كە بە كاردانەوەی (بەرەنگاربوونەوە یان ڕاكردن Fight or flight) ناسراوە بەمەبەستی یارمەتیدانی لەش بۆ مامەڵكردن لەگەڵ بارێكی ناخۆش و نائاساییدا، ئەمەش لەوانەیە كە هاوكات بێت لەگەڵ چەند نیشانەیەكی جەستەیی وەكو ئارەقەكردنی بەری دەستەكان، دڵەكوتێ لەگەڵ خێرابوونی هەناسە. پەستی، لەوانەشە كە وا لە تووشبوو بكات هەست بە خێرابوونی جووڵەی خوێن لەناو خوێنهێنەرەكاندا بكات، چونكە لەكاتی پەستیدا هۆرمۆنی ئەدرینالین هانی لێشاوی خوێن دەدات بۆ ماسوولكەكان و دڵ، بۆ ئامادەبوونی لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارە ناخۆشەكە، هەروەها پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە بەمەبەستی پاڵنانی بەهێزتری خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش. پاش نەمانی بارە ناخۆشەكە، سیستمی دەماریی پاراسیمپەتاوی Parasympathetic هانی لەش دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی، بۆنموونە لێدانەكانی دڵ و هەناسە و پەستانی خوێن ئاسایی دەبنەوە، بەڵام كە پەستی دەبێتە درێژخایەن، ئەوا كاریگەریی سەخت و بەرچاو دەكاتە سەر كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە شێوەی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و نۆرەی دڵ.

Top