لە هەولێر(فائیزە سوڵتان) ئێوارە كۆڕێكی شیعریی سازكرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 22/1/2026یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر,ئێوارە كۆڕێكی شیعریی بۆ خانمە شاعیر و نووسەر(فائیزە سوڵتان)سازكرد, و كۆڕەكە لەلایەن شاعیر (ئیسماعیل گەڵاڵی)بەڕێوەچوو.
ئەم كۆڕە شیعرییە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر و ئەدیبان بەڕێوەچوو,هەروەها لەم كۆڕەدا ڕێورەسمی ناساندن و واژووكردنی نوێترین كتێبی فائیزە سوتان بە ناونیشانی(حينما يتكلم الجبل شعراً)بەڕێوەچوو كە ئەم كتێبە بە زمانی عەرەبی نووسراوەو بژاردەیەكە لە كۆمەڵە شیعرێكی كوردی هاوچەرخ و وەڵامی پرسیارگەلێك دەربارەی نیشتمان,ئازادی,زمان,بە دەربڕینی شیعر دەداتەوەو باس لە داڕشتنەوەی ئەو ناسنامە شیعرییە كوردییە دەكات كە بەردەوام خۆی دەنووسێتەوە لە بیرەوەری و ئێستادا,وە لە نیشتمان و دوورە وڵاتدا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
