هەولێرى پایتەخت،بارزانى ،ناوەندى ستراتیژى بڕیادان لەهاوکێشەناوچەى و نێودەوڵەتییەکاندا

هەولێرى پایتەخت،بارزانى ،ناوەندى ستراتیژى بڕیادان لەهاوکێشەناوچەى و نێودەوڵەتییەکاندا



مێژووى دوێنى وئەمڕۆش گەواهیدەرى ئەو راستییەن ، گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى خاوەن مافێکى رەوا و دۆز هەرگیز زیانى بۆ گەل و نەتەوەکانى درواسێی نەبووە و وێراى هەموو ئەو تاوان و ستەمکارییانەى لەلایەن داگیرکەرانەوە بەسەردا هێنراوە هەرگیز بیرى تۆڵەکردنەوە وداگیرکارى نەکردۆتەوە ، هەمیشە باوەرى بەئاشتى هەبوو و شەڕکردنیشى لەپێناو باوەرێکى رەوا بووە، بەڵام هەرگیز سازشى لەسەر مافەکانى نەکردووە و خۆى نەچەماندووە بۆ دوژمنان ، ئەوەش وایکردووە ئەمڕۆ هەولێر پایتەختى کوردستان و سەرۆک بارزانى وەک ناوەندێکى گرنگ ومتمانەپێکراو و ستراتیژ بێت بۆ پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى
لەکاتێکدا ناوچەکە بە قۆناغێکى سەخت و هەستیاردا گوزەر دەکات ، دۆزینەوەى چارەسەرى ئەستەم دەبێت و کەس ناتوانێت کلیلى دەرگە داخراوەکان بدۆزێتەوە ، تاکە ڕابەر و سەرۆک و کەسایەتییەکى کارێزما کە دەمێنێتەوە بۆ دۆزینەوەى چارەسەر ، جەنابى سەرۆک مسعود بارزانىیە ، بە ژیرى و ئەزموون سیاسى و دیپلۆماسى لە نێو قەیرانە چڕکاندا چارەسەرى دەدۆزێتەوە ؛ مێژووى ئەو رابەرە تێکۆشەرەى گەلى کورد لە ناوچەکەدا دیار وبەرچاوە ، چونکە خاوەن سەنگ و پێگەیەکى بەهێزە لە رووى کەسایەتى ،دیپلۆماسى و سیاسییەوە ، ئەوەش وایکردووە ئەمڕۆ هەموو جیهان چاویان لەسەر هەولێرى پایتەختى کوردستان و بارەگاى بارزانى بێت ، وەک ناوەندێکى گرنگى سیاسى وئابووریی کوردستان ، هەروەها لە ڕووى ستراتیژى بڕیادانیش بووە ناوەندى دیپلۆماسیی هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى .
دیداروکۆبوونەوەکانى سەرۆک بارزانى لەگەڵ نوێنەرى تایبەتى ئەمەریکا بۆ کاروبارى سووریا و مەزڵوم عەبدى ، فەرماندەى گشتیی هێزەکانى سووریاى دیموکرات ،جارێکى دیکە ئەوەى سەلماند کە کلیلى چارەسەرى کێشە ئاڵۆزەکانى ناوچەکە تەنها لاى جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى و هەولێرى پایتەختە . هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى پێمان دەڵێن ، هەمیشە هەر هەولێر و سەرکردایەتییە ژیرانەکەیەتى کە عێراق و ناوچەکە بەرەو سەقامگیرى و ئاشتى دەبات ؛ چونکە ئەم جموجۆڵە سیاسى و دیپلۆماسییانە هەر لەخۆیەوە نەهاتووە ، بەڵکو لە ئەنجامى هەوڵ و تێکۆشانى بەردەوام و هێزى نەرم و دیپلۆماسییەتى ژیرانەى بارزانییە و قۆناغ بە قۆناغ بناغەى لەسەر دانراوە و کارى لەسەر کراوە ، زانست و بیروباوەرێک کە هەمیشە باوەرى بەئاشتى و بەیکەوەژیان و لە سەر بنەماى متمانە و ڕەتکردنەوەى شەڕوئاڵۆزى دروستکراوە ؛ سەرۆک بارزانى وەک رابەرێکى کارێزما و خەمۆرى دۆزى کورد ، هەمیشە باوەرى تەواوى بەئاستى هەموو و هەمیشە هەوڵى داوە بە لۆژیک و گفتوگۆ دۆزى کورد بگاتە ئامانج هەر لە رۆژئاواوە بگرە تا دەگاتە باکوور و رۆژهەڵاتى کوردستانیش ، ئەمەش ستراتیژییەکى روونى سەرۆک بارزانى ، بۆ هەموو وڵاتانى ناوچەکە ودونیا , واتە گەلى کورد نەک هەرە مەترسى نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێک بەڵکو هەوێنى ئاشتى و سەقامگیرییە لەناوچەکە و ئەو هەوڵانەش هەموو بەڕێگەى سەرۆک بارزانى و هەولێرى پایتەختەوە تێدەپەڕێت
سیاسەت و دیپلۆماسى سەرۆک بارزانى ، متمانەپێکراوە و حیسابى لەسەر دەکرێت ، ئەمڕۆ وەک ناوەندێکى گرنگ لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى جێگەى بایەخە ، وەک ئاکادێمییەکى سیاسى و دیپلۆماسى لەلایەن سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى کوردستانەوە پەیرەو دەکرێت ؛ لەماوەکانى رابردووش هەنگاوەکان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى لەگەڵ دەسەلاتدارانى بەغدا بۆ چارەسەرى کێشە کان و دوور لە زمانى هەڕەشە، ئەوەش دەرخەرى ئەو راستییەیە کە بارزانى باوەرى تەواوى بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هەیە و هەر ئەوەشە نەک تەنها سەرکردە و دیپلۆماتکارانى ناوچەکە و جیهان بەڵکو سەرکردە عێراقییەکانیش بۆ چارەسەرى کێشەکان و پرسى گرینگ بگەڕێنەوە هەولێر و بۆ لاى سەرۆک بارزانى و سەرکردایەتی سیاسى هەرێم ،چونکە ئەم سیاسەت و دیپلۆماسییەتەى بارزانى لە ناوچەیەکى پڕ کێشە وئاڵۆزدا خاوەن سەنگ و متمانە و حیسابکراوە
بەدڵنییاییەوە ، هەنگاوە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى سەرۆک بارزانى، پەیامێکى روون و ئاشکرایە بۆ وڵاتانى ناوچەکە و زڵهێزان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەو راستییە ؛ نەتەوەى کورد هەرگیز باوەر بەشەڕ نەبوو بەڵکو هەمیشە هەوڵى داوە بە ئاشتى و لۆژیک و گفتوگۆ چارەسەرى دۆزەکەى بکات ؛ هەر بۆیە ، ئەمڕۆ هەولێرى پایتەخت بووەتە ناوەندێکى گرێنگ و شوێنى کۆکردنەوەى سەرکردەى وڵاتان و چارەسەرى پرسە ئاڵۆزەکان و بە ئاراستەى سەقامگیرى و ئاشتى ، ئەوەش پێماندەڵێت هەولێرى پایتەخت و بارزانى رابەرى دیپلۆماسیەتى سەقامگیرییە لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەییە

لقد أرسلت

Top