سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعی ئاشتی و داڕێژەری نەخشەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعی ئاشتی و داڕێژەری نەخشەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا


• حیکمەتی سەرۆک بارزانی وەک چەتری نەتەوەیی: جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی سەلماندیەوە کە تاکە مەرجەعە دەتوانێت جەمسەرە دژبەیەکەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە. پیرمام بووەوە بە سەنگەری ئاشتی، کاتێک سەرۆک وەک چەترێکی نیشتمانی، نوێنەرانی واشنتۆن و لایەنە کوردییەکانی سووریای (هەسەدە و ئەنەکەسە) بۆ یەک ئامانجی باڵا یەکخست.
• دیدگای ستراتیژی بۆ "سووریای نوێ": بە ئامادەیی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی جەنابیان، کۆبوونەوەکە تەنها گفتوگۆ نەبوو، بەڵکو دانانی نەخشەڕێگایەکی حەکیمانە بوو بۆ پاراستنی خوێنی کورد و چەسپاندنی ئاشتی. سەرۆک بارزانی بە حیكمەتی خۆی ڕێگری لە توندوتیژی کرد و مژدەی "سووریایەکی نوێ"ی دا کە تێیدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بێت.
• هەولێر؛ پایتەختی بڕیار لەژێر سایەی سەرۆکدا: ئەم دیدارە مێژووییە ئەو پەیامەی بە جیهان دا کە هیچ هاوکێشەیەک لە ناوچەکەدا بەبێ ڕاوێژ و ڕەزامەندی سەرۆک بارزانی سەرناگرێت. هەولێر لەژێر سایەی سەرۆکدا، نەک هەر پایتەختی هەرێم، بەڵکو بووەتە ناوەندی بڕیاری سیاسی و کلیلی چارەسەری ئاڵۆزترین کێشە نێودەوڵەتییەکان.

 

Top