ئامانج لەم هێرشانەی حکومەتی کاربەرێکەری سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسیەکانی
ئەم هێڕشانەی حکومەتی سوریا بۆ سەر ڕوژئاوای کوردستان ئامانجەکەی بریتیە لە بەدیهێنانی کومەڵێک ئامانجی سیاسی و ستراتیژی، لێرەدا چەند ئامانجێکی سەرەکی لەم هێرشانە دەخەینەڕوو بەم شێوەیە:
*حکومەتی سوریا هەوڵی گێڕانەوەی ناوچە ستراتیژیەکان دەدات بۆ ژێر ڕکێفی خۆی:
حکومەتی سوریا هەوڵدەدات دەست بەسەر ئەم ناوچانەدا بگرێت و دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی دەکرێن، ئەم ناوچانە ناوچەی ستڕاتیژین بە هۆی پێگە جوگرافیەکەی و دەوڵەمەندیەکەی لە ڕووی ئابوریەوە.
*لێدانی دەسەڵاتی سیاسی کوردەکان لە ڕۆژئاڤا:
یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی حکومەتی سوریا بریتیە لە لاواز کردنی پێگەی کورد لەم ناوچانە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان کە بە هێزێکی سەرەکی دادەنرێت، حکومەتی سوریا هەوڵ دەدات ئەم هێزانە لاواز بکات و دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت کە زورینەی کورد پێکدەهێنێت.
*سود وەرگرتن لە سامانی ناوچە کوردیەکان:
ئەو ناوچانەی کە حکومەتی سوریا بە ئامانج گرتووە ناوچەی دەوڵەمەندن بە سامانە سروشتیەکان وەکو نەوت وغاز داگیرکردنی ئەم ناوچانە لە لایەن حکومەتی سوریاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوون و گەشەسەندنی پێگەی حکومەتی سوریا لە ڕووی ئابوری و سیاسییەوە.
*ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی:
بوونی ململانێیەکی بەهێز لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کە کێبرکێیانە لەسەر بەرژەوەندیەکانیان لە سەر ناوچە دەوڵەمەند و ستراتیژیەکان وچاویان بڕیوەتە ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.
ئەمەو هۆکار گەلێکی تر بونیان هەیە کە دەبنە هۆی مەترسیەکی گەورە بۆ سەر ڕوژئاوای کوردستان بە گشتی.
سەرۆک بارزانی زۆر بە شێوەیەکی لۆژیکیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە ئاڵوزەی سوریا دەکات وەک چون لە ڕابردوشدا بەسیاسەت و دیبلۆماسیەتێکی حەکیمانە توانیویەتی هاوسەنگی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتە هاوسنورەکانی بپارێزێت تا ئەمڕۆ، چونکە ئەقڵیەتی سیاسی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە باشی خوێندوتەوە و بڕوای تەواوی بە چارەسەری ئاشتیانە هەبووە و هەیە
بەو پێیەی کە ئەوەی لە ڕێگەی ئاشتیەوە بە دەست دێت لە ڕێگەی گرژی و ئاڵوزیەکانەوە بە دەست نایەت.
لە کۆتاییدا، یەکدەنگی ویەکهەڵوێستی کورد لە ڕوژئاوای کوردستان لەم ئان و ساتە هەستیارەدا بە تایبەتی پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە؛ چونکە ئەوەی کە ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت بوونی پیلانگێڕیەکی گەورە و نەخشە بۆ داڕێژراوە و چەندین لایەنی هەرێمی و ناوچەکە تێدا بەشدارن و ئامانجیان نەهێشتنی دەسەڵاتی کوردیە لە ڕوژئاوای کوردستان.

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ