مەشقی هاوبەشی ئەمریکا و پاکستان کۆتایی هات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) کۆتایی هاتنی مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆری وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) کۆتایی هاتنی مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆری ئەمریکا و پاکستانی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە مانۆڕەکە لە ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پاکستان بەڕێوەچووە.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئەم جۆرە مانۆڕانە پەیوەندییە درێژخایەنەکانی بەرگری ئەمریکا و پاکستان بەهێز دەکەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا وێنەی مانۆڕی هاوبەشی نێوان هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و پاکستانی لەسەر ئێکس بڵاوکردەوە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕەکە تیشکی خستۆتە سەر لێهاتوویی و تاکتیکی پیادەی پێکەوەیی و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ساڵی ڕابردوو لە خەیبەر پختونخوا مەشقێکی هاوبەشی هاوشێوە ئەنجامدرا.
پاکستان دەڵێ ئامانج لەم مانۆڕە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سەربازییەکانی پاکستان و ئەمریکایە لە شەڕی دژی تیرۆر.
گوڵان: سەردار خەلیل
