(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری"كرۆكی تیشك"ی بڵاوكردەوە.

(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری

لە هەفتە كۆڕی ناساندنی ئەم كتێبەدا دوای شاری كۆیە,ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 15/1/2026 یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر,كۆڕی ناساند و بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعریی(كرۆكی تیشك)ی نووسەر و شاعیر(سەردار نۆڕێ)سازكرد.

(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری

دووەم كۆڕی بڵاوكردنەوەی دیوانی (كرۆكی تیشك) بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر و ئەدیبان لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو,نووسەر(عیزەدین زەكیزادە)كە لە كۆڕەكەدا بەشداربوو خوێندنەوەو سەرنجی خۆی دەربارەی زمان و تەكنیكی و بابەتیی كتێبەكەوە خستەڕوو,هاوكات كتێبی شیعری (كەوتنەخوارەوەی مەراق)كە بەرهەمێكی دیكەی (سەردار نۆڕێ)یە و ساڵی 2019بەرهەم هاتووە,بە ئامادەبووانی كۆڕەكە ناسێندرا.

(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری

دیوانی كرۆكی تیشك لە دوای دیوانی كەوتنەخوارەوەی مەراق دێت و دووەهەمین دیوانی هایكووی (سەردار نۆڕێ)یە,لە ناوەوە چوار كتێب لەخۆ دەگرێت و لە دوو توێی 704 ڵاپەڕە پێكدێت,هەروەها ئەم دیوانە شیعرییە 1270هایكووی تێدایە.

زنجیرە كۆڕی دیوانی شیعری (كرۆكی تیشك) بەردەوامە و بڕیارە سبەی هەینی كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە (خانەی فەرهەنگی شین)لە سۆران, دوایین كۆڕی بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە بەڕێوەبچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری
(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری
(سەردار نۆڕێ) دیوانی شیعری
Top