پێکەوەژیان لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو وشە پێک دێت

پێکەوەژیان لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو وشە پێک دێت

 

پێکەوەژیان لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو وشە پێک دێت، یەکەمیان پێکەوەیی کە واتای بە یەکەوە بوون دەگەیەنێت لە هەمان شوێن و هەمان کاتدا، وشەی دووەم ژیانە کە مانای درێژەدان و بەردەوامییە، بۆیە چوارچێوە و سەقفی هەموو خێزانێک ڕێزگرتنە لەو دوو وشەیە و تێگەشتنە لە مانا و ناوەڕۆکەکەی،
ئافرەت و پیاو لە ژیاندا چەندین ڕایەڵەی پەیوەندییان هه یە ، بۆ نموونە کاتێک باس لە پەیوەندی نێوان ئافرەت و پیاوان دەکرێت بە پلەی یەکەم وەکو پەیوەندی خێزانی و هاوسه رگیری و خۆشەویستی تێدەگەین ،
پەیوەندییەکانی پێکەوە ژیان دەبێت لە ئاسۆیەکی فراوان و فرەلایەنەی پەیوەندییە ئابووری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکانی نێوان ئافرەت و پیاودا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بێگومان پێکەوژیانی ئازاد دەرئەنجامی پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتن ،ئازادی و بنیاتنانی ژیانی کۆمەڵایەتی پێکەوەیی لە نێوان ئافرەت و پیاودا، بۆ بونیادنانی ژیانێکی لەوجۆرە پێویستە بزانین کە یەکسانی و پەیوەندیی ئازادیحوازی نێوانیان چییه،

پێکەوەژیان لەسەر چەند بنەمایەکی سەرەکی دادەمەزرێت، یەکەمیان چەسپاندنی بیروباوەڕی یەکتر قبووڵکردنە کە زیاتر پەیوەندی بە پێگەیاندنی تاک هەیە لە کۆمەڵگادا، دەبێت وەک کلتوورێک لە ناخ و هەستی تاکەکانی کۆمەڵگە دروست بکرێت، دووەمیان دروستکردنی پێکهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش لە ژیانی ڕۆژانەدا کە تاکەکان بە یەکەوە دەبەستێتەوە، سێیەمیان هەبوونی ڕێسا و یاسای گشتیی لە کۆمەڵگادا کە دەبێتە سەرچاوەی دامەزراندنی ژیانی پێکەوەیی و چاودێری وردی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بۆیە پێویستە سەرەتا لە خێزانەوە تا دەگات بە پەروەردە و؟سیاسەت کە ژن پیاو پێکەوە کاردەکەن و پێکەوە مشتومڕ دەکەن دەبنە گۆڕەپانی پێکەوەژیان، کە لە هەمان کاتدا پێویستە پێکەوەژیانی ئازاد لەو بوارانەدا پێک بێت.
بێگومان لەم جۆرە ژیانەدا ئافرەت و پیاو مافی خۆیانە کە بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن، ئافرەت دەتوانێت خۆی بڕیاردەری ژیانی خۆی بێت و پیاویش ڕێز لە ڕاوبۆچوونی بگرێت و بڕیارەکانی یەکتری قبوڵ بکەن .
بێگومان کاتێک لەسەر بابەتێک لە یەکتری تێناگەن دەبێت هەوڵ بدەن بەتێگەیشتن چارەسەری ئەو گرفتە بکەن، لەکاتی پێویستدا پێشنیار و ڕا جیاوازەکانی یەکتر قبوڵ دەکەن و نابێت خۆیان بەسەر یەکتریدا بسەپێنن و گرنکە ئەم تێگەیشتنە لە نێوان خێزان و،خانەوادەدا هه بێت ،ئەم جۆرە لە یەکتر تێگەیشتنە لە خێزانەوە دەست پێدەکات و شۆڕ ده بێتەوە بۆ هەموو بوارە کانی ژیانی کۆمەڵایەتی .
پێکەوەژیانی ئازاد دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ زۆرێک لە کێشە و گرفتەکان کە لە نێوان ئافرەت و پیاودا ڕوودەدەن .

 

Top