83هەمین خولی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆب بەڕێوەچوو
لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی 83هەمین خولی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆب لە (بێڤەرلی هێڵز)ی ویلایەتی كالیفۆرنیا,ژمارەیەك فیلم و دراما كەوتنە پێشبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكان,كە (نیكی گلیزەر) بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك بووە پێشكەشكاری فیستیڤاڵەكە.
لەسەرەتای بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵەدا زیاتر تیشك خرابووە سەر ئەو فیلمانەی وا ئەگەری بەدەستهێنانی ژمارەیەك خەڵات هەبوو,فیلمی سینەمایی(one battle after another)بوو كە بۆ 9خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورابوو,دواجار 4خەڵاتی بەدەستهێنا,خەڵاتی باشترین فیلمی موزیكی یاخود كۆمیدی,وە سینەماكار(پاول تۆماس ئەندرسۆن) بە ئەم فیلمەی دوو خەڵاتی بەدەستهێنا خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی باشترین سیناریۆ,هەروەها خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری پاڵپشت بەخشرایە(تیانا تایلۆر)كە یەكەم جارە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەدەست بهێنێت.
وە زنجیرەی تەلەفزیۆنی(adolescence)كە بەرهەمی كۆمپانیای نێتفلێكسە,چوار خەڵاتی فیستیڤاڵی بەدەستهێنا,خەڵاتی باشترین زنجیرەی كورت,هەروەها (ئۆین كوپەر)ی تەمەن 16 ساڵ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب باشترین ئەكتەری پاڵپشتی لە بواری تەلەفزیۆنیدا بەدەستهێنا كە بەمەش بووە بچووكترین ئەكتەر لە ڕووی تەمەنەوە خەڵاتی لەم جۆرە بەدەست بهێنێت,وە (ستیڤن گراهام) و (ئێرن دۆهێرتی)كە لەم زنجیرەیەدا بەشداربوون ئەوانیش خەڵاتیان بەدەستهێنا.
لەم خولەدا سینەماكارانی وڵاتی كەنەدا سەركەوتنیان بەدەستهێنا و لە خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆب بێبەش نەبوون,خانمە دەرهێنەری كەنەدی كە بە ڕەچەڵەك كۆرییە خەڵاتێكی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستهێنا و فیلمی(kpop demon hunters)وەكو باشترین فیلمی كارتۆنی دەستنیشان كرا, وە ئەكتەری كۆمیدیی كەنەدی (سیت رۆگن)خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەكتەری زنجیرەی بەدەستهێنا.
هەروەها ئەكتەری دیاری فەرەنسی/ئەمریكی(تیمۆسی شالامێت) بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی(marty supreme) خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاوی بەدەستهێنا,وە لە نێو خانماندا,خانمە ئەكتەری ئوسترالی (ڕۆز بایرن) خەڵاتی باشترین ئەكتەری بەدەستهێنا.
بۆ ئەو فیلمانەی وا جیا بە مانی ئینگلیزی بەرهەم هاتوون,فیلمی(the secret agent)كە بەرهەمی وڵاتی بەرازیلە و بە زمانی پورتوگالی بەرهەم هاتووە,خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.
هەروەها براوەكانی دیكەی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆب بەم شێوەیە بوون...
-خەڵاتی باشترین فیلمی درامی بەخشرایە فیلمی(hamnet).
-خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری درامی بەخشرایە(جێسی باكلی) بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی (hamnet).
-خەڵاتی باشترین ئەكتەری درامی لە نێو ئەكتەرە پیاوەكان بەخشرایە (واگنەر مۆورا) بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی(the secret agent).
-خەڵاتی باشترین ئەكتەری پاڵپشت لە نێو پیاوەكان بەخشرایە(ستیلان سكارسگارد).
-خەڵاتی باشترین موزیك بەخشرایە(لودویگ گرانسۆن)ی موسیزیان و ئاوازدانەی سویدی بە فیلمی(sinners).
-گۆرانی(golden)خەڵاتی باشترین گۆرانی بەدەستهێنا بە فیلمی(kpop demon hunters).
-خەڵاتی باشترین زنجیرە دراما یاخود تەلەفزیۆنی بەخشرایە (the pitt).
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
