سەنتری لاوانی ئاراستە 400 کتێب بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەبەخشێت
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/١٠ سەنتەری لاوانی ئاراستە هەستا بە بەخشینی ٤٠٠ کتێب لە بابەتی جۆراوجۆر بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ. لەم ڕوانگەیەوە فەرهەنگ محەمەد بەرپرسی سەنتەری لاوانی ئاراستە بە گوڵانی ڕاگەیاند " دوایی بڵاو بوونەوەی هەوالی لەناو چوونی کتێبەکانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە ڕابردوو ناوچەکەی گرتەوە تێیدا کتێبخانەکەش بەدەر نەبوو لە زەرەر و زیان،
بۆیە ئێمە وەکو سەنتەری لاوانی ئاراستە و وەکو ئەرکێکی خۆمان کە لە ڕابردووشدا لە شارەکانی هەولیر و هەڵەبجە و سۆرا ن و کۆیە و ناحیەی سرێشمە زیاتر لە پێنج هەزار کتێب مان بەخشیوە، ئەمەش وەک پیشەی هەمیشەییمان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەستاین بە بەخشینی
ئەم چوارسەد دانە کتێبە کە پێکهاتبوو لە بابەتەکانی ئایینی و مێژوویی و نەتەوەیی و ئەدەبی و منداڵان".
