ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران گەیشتە ٥٣٨ کەس

ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران گەیشتە ٥٣٨ کەس

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی "هێرانا"، ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بۆ ٥٣٨ کەس زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (هێرانا) ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتدا لانیکەم ٥٣٨ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ٤٩٠ کەسیان خۆپیشاندەر و ٤٨ کەسیشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.

بەو پێیەش زیاتر لە ١٠ هەزار و ٦٠٠ کەس دەستگیر کراون.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماری فەرمی لەسەر ژمارەی گیانلەدەستدانیان بڵاونەکردۆتەوە و هەروەها ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندووە، کە تا ئێستا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژمارەی مردووەکان پشتڕاست بکاتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top